٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەبدولڕەحمان ئاکرەیی و عەزیز ھەرکی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە دوو پرسەنامەی جیادا، سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەبدولڕەحمان حەجی عەبدوڵڵا ئاکرەیی و عەزیز عەلی ئەمین ھەرکی دەکات.

بەڕێزان خانەوادەی عەبدولڕەحمان حەجی عەبدوڵڵا ئاکرەیی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (عەبدولڕەحمان حەجی عەبدوڵڵا ئاکرەیی)مان بیست.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و كەسوكار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و، هاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

 

انا لله وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان 

_____________________ 

ھەڤاڵی بەڕێز عەزیز عەلی ئەمین ھەرکی

خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی کادیری تێکۆشەر و دڵسۆزی پارتیمان، خوالێخۆشبوو(خالد عەلی ئەمین ھەرکی)ی برای بەڕێزتان.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و كەسوكار و خزم و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین گیانی ھەڤاڵ (خالد) بخاتە بەر رەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبووری و ئارامی بەخانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.

 

انا لله وانا الیە راجعون

 مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان 

هەواڵی پەیوەندیدار