"لە دھۆک ١٠٠ ھەزار کارتی دەنگدان دابەش دەکرێن"
__2021_08_07_h19m11s11__HK.jpg)
دهۆک -KDP.info- دوای گەڕانەوەی ژمارەیەکی زۆری کارتی دەنگدان بۆ پارێزگای دھۆک بڕیارە دەست بە دابەشکردنیان بکرێت و بەڕێوەبەری ئۆفیسی دھۆکی کۆمسیۆنیش دەڵێت، کارتەکان لەم حەفتەیەدا دوای پشکنین، لەسەر بنکەکانی کۆمسیۆن دابەش دەکرێن و دواتر ھاووڵاتییان دەتوانن وەریان بگرنەوە.
خالید عەباس، بەڕێوەبەری ئۆفیسی دھۆکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەموو ئەو کەسانەی تا ڕێکەوتی ١/٥/٢٠٢١ بەشدارییان لە سیستەمی بایۆمەتریی دەنگداندا کردووە، کارتەکانیان لە بەغداوە گەڕاوەتەوە ئۆفیسی دھۆکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق و بڕیارە لەم حەفتەیەدا دابەش بکرێن.''
بەرپرسەکەی کۆمسیۆن دەشڵێت: "ژمارەی ئەو کارتانە ١٠٠ ھەزار کارتە بۆ ھەردوو سیستەمی دەنگدانی گشتی و تایبەت، بڕیارە دوای دابەشکردنیان بەسەر بنکەکانی کۆمسیۆندا پرۆسەی دابەشکردن بەڕێوە بچێت، لەبەر ئەوە، داوا لەو ھاووڵاتییانە دەکەین کە تا ڕۆژی ١/٥/٢٠٢١ بەشدارییان لە بایۆمەتری کردووە، سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.''
خالید عەباس ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "لە سنووری پارێزگای دھۆک ٤١ بنکەی کۆمسیۆن ھەن و لە کۆی ٨٢٧ ھەزار دەنگدەری دھۆک ڕێژەی ٧٤%ی دەنگدەرانی دھۆک بەشدارییان لە سیستەمی بایۆمەتریدا کردووە.''
قائید میرۆ




