٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەو ٧ مانگه‌دا ھەزار و٩٢٠ رووداوی ھاتووچۆ ڕوویانداوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- گوتەبێژی ھاتووچۆی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، بەپێی ئاماری حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵ، لە ھەرێمی کوردستان، ھەزار و٩٢٠ رووداوی ھاتووچۆ روویانداوە و، بەو ھۆیەوە ٢٧٣کەس گیانی لە دەست داوە و، ٣ھەزار و٣٩٤ بریندار بوون.

ئەسعەد کەریم، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە ماوەی حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵ لە ھەرێمی کوردستان، لە ھەولێر ٤٦٩ رووداوی ھاتووچۆ روویانداوە و لە سلێمانی ٦١٢ رووداو ڕوویانداوە و، لە پارێزگای دھۆک ٤٣٥ رووداوی ھاتووچۆ روویان داوە و، لە سۆران ٩٩ رووداوی ھاتووچۆ و لە گەرمیان ١٥٠ رووداو و لە راپەرین ١١٢ رووداو و، لە ھەڵەبجەش ٤٣ رووداو، کە کۆی گشتی ھەزار و٩٢٠ رووداوی ھاتووچۆ روویانداوە".

گوتەبێژی ھاتووچۆی ھەرێمی کوردستان، روونیشی کردەووە، لە ئاکامی ئەو رووداوانە ٢٧٣کەس گیانی لە دەستداوە و، ٣ھەزار و٣٩٤کەسیش برینداربوون، کە لەوانەی گیانیان لە دەستداوە، ٤٧کەسیان لە رەگەزی مێن و ٢٢٦کەسیش رەگەزی نێرن، کە کۆی گشتی  ٢٧٣گیان لە دەستدان و ئەوانەی برینداریش بوون، ٧٦٢ کەس لە رەگەزی مێ و ٢ھەزار٦٣٢کەسیش لە رەگەزی نێرن، کە کۆی گشتی ئەوانەش ٣ھەزار و٣٩٤کەسن".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار