دهۆك.. 100 هه‌زار كارتى نوێى ده‌نگى گشتى و تایبه‌ت ئه‌م حه‌فته‌یه دابه‌ش ده‌كرێت

دهۆك-KDP.info- بەڕێوەبه‌رى ئۆفیسی هەڵبژاردنەكانى عێراقی پارێزگای دهۆك، ده‌ڵێ، 100 هه‌زار كارتى نوێى ده‌نگدانى تایبه‌ت و گشتى، گه‌یشتووەتە پارێزگاکە و له‌م حه‌فته‌یه به‌سه‌ر ده‌نگده‌ران دێته دابه‌شكردن.
خالد عه‌باس عومه‌ر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى له پڕۆسه‌ى نوێكردنه‌وه‌ى كارتى ده‌نگدان، ناوى خۆیان تۆماركردبوو، تا 1ى مانگى ئایارى ئه‌مساڵ له سنوورى پارێزگارى دهۆك، كارتى ده‌نگدانیان گه‌یشتووە، كه ژماره‌یان 100 هه‌زار كارته بۆ ده‌نگدانى گشتى و تایبه‌ت".
بەڕێوەبه‌رى ئۆفیسی هەڵبژاردنەكانى عێراق لە پارێزگای دهۆك، دەشڵێ: "دواى ئه‌نجامدانى پشكنین بۆ كارته‌كان له‌لایه‌ن كارمه‌ندانى ئێمه، له‌م حه‌فته‌یه ته‌واوى كارته‌كان دابه‌شى سه‌ر ده‌نگده‌ران ده‌كه‌ین و، ئه‌وانه‌ى ناویان هه‌یه ده‌توانن سه‌ردانى بنكه‌كانى تۆمارى بایۆمه‌ترى بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌یان".
خالد عه‌باس، گوتیشى: "له سنوورى پارێزگارى دهۆك، پێشتر 74 له‌سه‌دى خۆیان له پڕۆسه‌ى بایۆمه‌ترى تۆماركردبوو، هه‌موو ئه‌وانه‌ى خۆیان تۆماركردبوو، كارتى بایۆمه‌تریان بۆ ده‌نگدان گه‌یشتووەته پارێزگا، له كۆى ئه‌و رێژه‌یه، ته‌نیا 130 هه‌زار كارتمان ماوه دابه‌شى بكه‌ین، ئه‌مه‌ش به‌راورد به پارێزگاكانى دیکەى عێراق، به‌رزترین رێژه‌یه".
سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه‌كانى كۆمسیۆنیش له ئێستادا، ناوبراو گوتى: "قۆناغى تۆمارى بایۆمه‌ترى و خۆبه‌ربژێركردن ته‌واو بووه، ئه‌مڕۆش كۆتا رۆژه بۆ تۆماركردنى كارمه‌ندانى سه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدان و، له ئێستادا خه‌ریكى به‌رێوه‌چوونى خولی كارمه‌ندانمانین بۆ ده‌نگدانى گشتى و تایبه‌ت".
رۆژى 10-10-2021 بڕیاره هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌رێوه‌بچێت، به‌پێى ئامارێكى تۆڕی شەمس بۆ چاودێری ھەڵبژاردن، كه پێشتر به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دابوو، تا ئێستا ٢٦ لایەنی سیاسی کشانەوەی خۆیان لە ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق راگەیاندووە و بایکۆتی پڕۆسەکە دەکەن".
نه‌شوان به‌رزنجى




