نێچیرڤان بارزانى گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمى كوردستان

هەولێر-KDP.info- پاش ئه‌وه‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه 2021/8/5 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته تارانى پایته‌ختى ئێران و به‌شدارى له رێوڕه‌سمى سوێندخواردنى به‌ڕێز سه‌ركۆمارى ئێران‌دا كرد، ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌ركۆمار و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شووارى ئیسلامیى ئێران كۆبووه‌وه، ئێوارەی ئه‌مڕۆ به‌ڕێزیان گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمى كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا خاتوو ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و شاندى یاوه‌رى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى به‌شدار بوون كه له به‌ڕێزان سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان و وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی پێكهاتبوو.




