٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاندیدێکی پارتی لە بازنەی شنگال: یەکەم کارمان بەپارێزگابوونی شارەکەمانە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  کاندیدێکی پارتی لە بازنەی شنگال دەڵێت، یەکەم کار و ئەولەویاتیان بەپارێزگاربوونی شارەکەیانە و ئەمە بیرۆکەی پارتییە بۆ چارەسەری ڕەوشی شنگال.

مەحما خەلیل، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "پارتی هەرگیز لە شنگال دانەبڕاوە و ئێمە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی بۆ شنگال بە چارەسەری ڕەوشی ئەم شارە دەزانین، کاتێک دەڵێت، ئەو دۆخە بۆ ئەو هێزانە تاهەتایە ناچێتە سەر، چونکە ئەو دۆخە ژیانی شنگالییەکانی تێک داوە.''

مەحما خەلیل گوتیشی: ''ئێمە بانگەشەی خۆمان لە شنگال دەکەین و کار بۆ دەرکردنی هێزە نایاسایییەکان و بەپارێزگاربوونی شارەکەمان دەکەین. پارتی بە دروشم کار ناکات، بەڵکوو بە کردارە، ئەو هەموو هێزانە لە شنگالن نەیتوانیوە یەک قوتابخانە بۆ شنگال درووست بکەن، چونکە نیەتیان خزمەتکردن نییە.''

'' پارتی لەگەڵ ئەوەیە شنگال لە دەست شنگالییەکاندا بێت، نەک لە دەست بیانییەکاندا، چونکە ئەو هێزانە کەس نازانێت لە کوێوە هاتوون و بۆچی هاتوونەتە شنگال.'' خەلیل وا دەڵێت.

کــاروان بــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار