لە تاران بەفەرمی ئاڵای كوردستان هەڵدەکرێت

ئەمڕۆ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی تاران و لە ڕێوڕەسمی پێشوازیكردن لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بۆ یەکەم جار بەفەرمی ئاڵای كوردستان هاوشانی ئاڵای ئێران هەڵكرا.
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، گەیشتە تاران، پایتەختی وڵاتی ئێران و، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێراندا كۆ دەبێتەوە، وێڕای بەشداریكردنی لە ڕێوڕەسمی دەستبەكاربوونی ئیبراهیم ڕەئیسی وەك سەرۆككۆماری نوێی ئێران.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی هاوڕێی، لە دیدار و گفتوگۆكانیاندا لەو وڵاتە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێراندا تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا دەكەن.
خێڵان بەختیار




