٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی تاران ده‌کات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٠٢١/٨/٥ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رکۆماری تازه‌ی ئێران به‌ڕێز ئیبراهیم ڕه‌ئیسی-دا، به‌ سه‌رۆکایه‌تیی شاندێک و به‌ سه‌ردانێکی فه‌رمی ده‌گاته‌ تارانی پایته‌ختی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

شاندی یاوه‌ری به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ هه‌ریه‌ک له‌ به‌ڕێزان سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان و وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی پێکدێت.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار