عەبدولحەکیم خەسرۆ: بۆ پڕۆسەی چاکسازی کاری زیاتر دەکەین

هەولێر-KDP.info- حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی کاری کابینەی نۆ و خولی پێنجەمی پەرلەماندا دەستی کرد بە چاکسازی لە تەواوی سێکتەرەکاندا، بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیرانیش دەڵێت، پڕۆسەی چاکسازی کاری زۆری دەوێت، زۆرێک پێیان وایە پڕۆسەکە بەخاوی و لەسەرخۆیی دەڕوات، بەڵام وا نییە، پڕۆسەکە پڕۆسەیەکی ئاڵۆزە و کاری زۆری بۆ کراوە، زیاتریش کاری دەوێت، تا دەگەین بەو ئامانج و پلانەی کابینەی نۆ دایناوە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆ بە سەرپەرشتیی سەرۆکی حکوومەت، مەسروور بارزانی، پلانی چاکسازیی لە تەواوی سێکتەرەکانی حکوومەت دەست پێ کرد؛ لەوانە ئابووریی هەرێمی کوردستان، تا حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئابوورییەکی بەهێزتر و هەمەچەشنتر بنیات بنێت کە بتوانێت خۆشگوزەرانیی زیاتر پێشکەشی هەمووان بکات.
پەیوەست بەمە، د. عەبدولحەکیم خەسرۆ، بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی ڕاگەیاند: "لەم قۆناغەی ئێستادا، چاكسازی پرۆسه‌یه‌كی گشتییه له هه‌موو سێكته‌ره‌كان و، بۆ پێشڤه‌چوون له‌سه‌ر ئاستی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان دەبێت چاكسازی بكرێت کە پرۆسه‌یه‌كی فراوانه و، له بوارەکانی ئابووری، داهات و خه‌رجی و ڕێكخستنه‌وه‌ی، نه‌وت و گاز و خاڵه سنوورییه‌كان و باج و ڕسوومات و خزمه‌تگوزارییه‌كان، وه‌به‌رهێنان، كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان، وەزارەتی پێشمه‌رگه و، له هه‌موو لایه‌نه‌كانەوە ده‌ستی پێ كردووه."
بۆ چاکسازی لە خاڵه سنوورییه‌كان، ئەو بەرپرسەی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون گوتی: "لە خاڵە سنوورییەکان تا ئێستا تێبینیمان هه‌بووه، په‌یڕه‌و و پڕۆگرامێک دانراوه، له گشت ڕوویەکەوە، هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه لەم ناوچانه بۆ گرێبه‌سته‌كان و بۆ كۆمپانیاکانی خزمه‌تگوزاری دەکرێت."
خەسرۆ دەڵێت: "حکوومەتی هەرێمی کوردسستان لەبارەی پێدانی مووچە پێیی وایە یه‌كێكە له ئه‌ولەویاتەکانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. هه‌وڵی جددی دراوه بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ماف و ئیمتیازات. پرۆسه‌ی پێداچوونه‌وه به هه‌موو دۆسیه‌كاندا كراوه له ڕاژه‌ی شارستانی، هه‌روه‌ها وەزارەتی پێشمه‌رگه و پرسی خانه‌نشینان، ئه‌وانیش دووباره به‌دواداچوونیان بۆ ده‌كرێت. پرۆسه‌ی چاكسازی وه‌ك ده‌ڵێن خاوه، ڕاستە، به‌ڵام پرۆسه‌كه خاو نییه، به‌ڵكوو ئاڵۆزه، كاریگه‌ریی نێگەتیڤ پێویسته له‌سه‌ر هاووڵاتیاین كه‌م بكرێته‌وه."
د. عەبدلحەکیم خەسرۆ گوتیشی: "له كه‌رتی نه‌وت پرسی گه‌نده‌ڵی ڕێگریی لێ كراوه، داتاكان ئاشكرا كراون هه‌موو كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی پابه‌ندن به پێدانی باج، لە به‌شێكی زۆر له سێكته‌ره‌كان باج دانراوه، به‌ڵام پێشتر وه‌رنه‌گیراوه وه‌كوو پێویست، ئێستا هه‌وڵ دراوه له هه‌موو كوردستان باجوه‌رگرتن وه‌كوو یه‌ك ڕێك بخرێته‌وه و وه‌ربگیرێت، چه‌ندین كۆمپانیا دراونه‌ته دادگا به‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌م بووه له دانی ڕسوومات و باج.''
حكوومه‌تی هه‌رێم كۆمه‌ڵێك بڕیار و ڕێنمایی و په‌یڕه‌وی ده‌ركردووه بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕسوومات و باج و پرۆسه‌كه‌ی ڕاست كردووەته‌وه و كارێكی زۆر جددی كراوە.
خەسرۆ دەشڵێت: ''حکوومەتی هەرێم پابەنده بە هاندان و درووست‌کردنی دەرفەتی زیاتر و گەشەپێدان لە تەواوی هەرێمی کوردستان. هەرچەندە گۆڕانکاری لە شەو و ڕۆژێکدا ڕوو نادات، بۆیە دەبێت سەرەتا کۆنتڕۆڵی ئابووریی هەرێم بکەین و قەرزەکان کەم بکەینەوە، ئەمەش لە ڕێگای کارکردنێکی بنیاتنەرانە لەگەڵ بەغدا دەبێت، تاکوو بتوانین پشتگیری و یارمەتییەکانی حکوومەتی فیدراڵی بۆ کەمکردنەوەی قەرزەکان بەدەست بهێنین، لە هەمان کاتدا کار بۆ بەدەستهێنانی پشکێکی دادپەروەرانە لە داهاتەکانی وڵات‌دا دەکەین."
فایزە کۆیی




