٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

''لەسەر بوودجەی پەرەپێدان ٢٩ پڕۆژە لە دھۆک جێبەجێ دەکرێن''

سەرچاوە: KDP.info

لەسەر بوودجەی پەرەپێدان ژمارەیەک پڕۆژە لە سنووری پارێزگای دھۆک جێبەجێ دەکرێن و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی دھۆکیش بەوەکالەت دەڵێت، دوازدە پڕۆژە ئێستا خراونەتە بواری جێبەجێکردن و ئەوانی دیکەش لە ئایندەیەکی نزیکدا جێبەجێ دەکرێن.

ئەندازیار خالید سلێمان، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای دھۆک ٢٩ پڕۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی ١١ ملیار و ٣٧٠ ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێن، پڕۆژەکان بە شێوەیەکی یەکسان بەسەر ھەر حەوت قەزای سنووری پارێزگای دھۆکدا دابەش کراون و، ئێستا بەھۆی باشبوونی ڕەوشی دارایییەوە، لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە پاڵپشتیی دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکان دەکرێت."

بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی دھۆک بەوەکالەت گوتی: "لەو ٢٩ پڕۆژەی بوودجەی پەرەپێدان ١٢ پڕۆژە کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردن و ئەوانی دیکەش لە ئایندەیەکی نزیکدا دوای پەسندکردنیان لەلایەن پارێزگای دھۆکەوە دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە."

ئەندازیار خالید سلێمان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ساڵی ڕابردووش لەسەر بوودجەی تایبەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ٢٨ پڕۆژە لە سنووری قەزای ئامێدی خراونەتە بواری جێبەجێکردن و شەش پڕۆژەی ئامێدی تەواو بوون و کارکردن لەوانی دیکەشدا بەردەوامە.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار