لە که‌لار 400 یه‌که‌ى نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر مامۆستایان‌دا دابه‌ش کرا
__2021_08_03_h16m40s8__ER.jpg)
گەرمیان -KDP.inf- له سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان (که‌لار) 400 یه‌که‌ى نیشته‌جێبون به‌سه‌ر مامۆستایان‌دا دابه‌ش کرا و جێگرى یه‌کێتیى مامۆستایانى کوردستانیش ده‌لێت، به دابه‌شکردنى ئه‌و یه‌کانەی نیشته‌جێبوون سه‌دان مامۆستاى گه‌رمیان له کرێچییەتى ڕزگاریان ده‌بێت و ده‌بنه خاوه‌نى خانووى خۆیان.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى، جێگرى سه‌رۆکى یه‌کێتیى مامۆستایان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "پرۆژه‌ى به‌هه‌شتى که‌لار، پرۆژه‌یه‌کى نیشته‌جێبوونه که به‌ر له دوو ساڵ له‌لایه‌ن کۆمپانیای ڕه‌سه‌نه‌وه ده‌ست به جێبه‌جێکردنى کرا، تێکڕاى خانووه‌کان 1900 یه‌که‌ى نیشته‌جێبوونه و به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌مڕۆ 400 له‌و یه‌کانه به شێوه‌ى تیروپشک به‌سه‌ر مامۆستایان‌دا دابه‌ش کرا، ئه‌وه‌ى دیکه‌ش که 1500 یه‌که‌یه له دواى ته‌واوبونى به هه‌مان شێوه له ئاینده‌یه‌کى نزیک به هه‌مان میکانیزم به‌سه‌ر به‌شداربووانى پرۆژه‌کەدا دابه‌ش ده‌کرێت".
گوتیشى: "مه‌رجه ئه‌و مامۆستایه‌ى که خانووه‌که‌ى پێ ده‌درێت پێشتر له هیچ پرۆژه‌یه‌ک سودمه‌ند نه‌بووبێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ساڵى خزمه‌ت یه‌کێکی دیکه‌یه له‌و پێوه‌رانه‌ى که بۆ دابه‌شکردنى یه‌که‌کان به‌سه‌ر مامۆستایان‌دا ڕه‌چاو کراوه و ئه‌وله‌وییه‌ت بۆ ئه‌و مامۆستایه‌نه بووه که ساڵانێکى زۆر له بوارى په‌روه‌رده خزمه‌تیان کردووه".
ده‌شڵێت: "بێگومان بە ته‌واوبوونى ئه‌و یه‌کانه و دابه‌شکردنى به‌سه‌ر مامۆستایان‌دا سەدان مامۆستاى سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان له کرێچێتى ڕزگارییان بێت و دەبن به خاوەنی خانوو و یه‌که‌ى نیشته‌جێبوونى خۆیان که ئاواتى چه‌ندین ساڵەى به‌شێکى مامۆستایان بوو".
ڕوونیشى کرده‌وه: "هاوشێوه‌ى ئه‌م پرۆژەیە پرۆژه‌یه‌کى دیکه‌مان له پارێزگاى دهۆک هه‌یه، چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین له‌دواى ته‌واوبوونى ڕێکاره‌کان ده‌ست به جێبه‌جێکردنى بکرێت".
ئەرسەلان ئەحمەد




