سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ماڵئاوایى له نوێنه‌رى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له هه‌ولێر و باڵیۆزى فینله‌ندا له عیراق كرد

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/3/8 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، دواى به‌كۆتاهاتنى ئه‌ركه‌كه‌یان و به مه‌به‌ستى ماڵئاوایى، به جیا پێشوازى له هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان ڤانسانت گیووم پووپوو، نوێنه‌رى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له هه‌ولێر و ڤێسا هاككینن باڵیۆزى فینله‌ندا له عیراق كرد.
له دیداریاندا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ماڵئاوایى، سوپاس و پێزانینى بۆ كاره‌كانى هه‌ردووكیان له هه‌رێمى كوردستان و عیراق نیشان دا و ده‌ستخۆشى لێ‌كردن، هه‌روه‌ها له ئه‌ركى تازه‌یاندا هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.

لاى خۆیانه‌وه به‌ڕێزان نوێنه‌رى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له هه‌ولێر و باڵیۆزى فینله‌ندا له عیراق سوپاسى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانیان كرد بۆ ئه‌و هاوكارى و پشتگیرییه‌ى له ماوه‌ى به‌ڕێكردنى ئهركیاندا لێیان كراوه و پابه‌ندیى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا و فینله‌ندایان به به‌ره‌وپێشبردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له هه‌ولێر سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له پابه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان به پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادییه‌كان و ئازادیى ڕاده‌ربڕین و باشتكردنى كارى دادگاكان و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى كرده‌وه و له‌مباره‌یه‌وه سوودوه‌رگرتنى هه‌رێمى كوردستانى له ئه‌زموونى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا به پێوست زانى.
تاوتوێكردنى بڵابوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا و جۆره گۆڕاوه‌كه‌ى ناسراو به ده‌ڵتا كۆرۆنا، دۆخى هه‌رێمى كوردستان، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، ڕۆڵى وڵاتانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا و فینله‌ندا له هه‌رێمى كوردستان و عیراق، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كان بوو.




