عومه‌ر سه‌ید عه‌لی سوپاسنامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی پارتی ده‌كات

سلێمانی -KDP.info- عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌رانبه‌ر په‌یامی پیرۆزباییی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی بۆ یادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له سوپاسنامه‌یه‌كدا بۆ پارتی ده‌ڵێت، سوپاس به ناوی خۆمان و هاوڕێیانمان له جڤاتی نیشتمانی و گشتی.
له سوپاسنامه‌كه‌ی ڕێكخه‌ری گشتیدا بۆ پارتی هاتووه، هیوادارین ئه‌م یاده هۆكاری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی نێوانمان و یه‌كڕیزیی زیاتری لایه‌نه كوردستانییه‌كان بێت، جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه، هاوخه‌باتی و هه‌ماهه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌یی زامنی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و هێنانه‌دیی سه‌قامگیریی سیاسییه بۆ هه‌رێمی كوردستان و دابینكردنی ژیانێكی شایسته بۆ هاونیشتمانیان.
ده‌قی سوپاسنامه‌كه‌ی عومه‌ر سه‌ید عه‌لی بۆ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان:
به‌خۆشحاڵییه‌وه په‌یامی پیرۆزباییی به‌ڕێزتانمان بۆ یادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گه‌یشت به‌و بۆنه‌وه‌یه‌وه، به ناوی خۆمان و هاوڕێیانم له خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و جڤاتی نیشتمانی و گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سوپاس و پێزانیتان ده‌كه‌ین.
هیوادارین ئه‌م یاده هۆكاری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی نێوانمان و یه‌كڕیزیی زیاتری لایه‌نه كوردستانییه‌كان بێت، له عێراق و هاوكاتیش به خوێندنه‌وه‌ی مه‌ترسی و ده‌رفه‌ته‌كانی دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچه‌كه هه‌وڵی جددی بده‌ین بۆ پێشخستنی چاكسازیی گشتگیر له ناوخۆی هه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌واره‌ی نیشتمانی له ناوخۆدا به‌هێز بكه‌ین و له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه داكۆكی له ماف و ده‌ستكه‌وته سیاسی و یاسایی و دارایییه‌كانی كورد له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدڕاڵ‌دا بكه‌ین.
جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه، هاوخه‌باتی و هه‌ماهه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌یی زامنی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و هێنانه‌دیی سه‌قامگیریی سیاسییه بۆ هه‌رێمی كوردستان و دابینكردنی ژیانێكی شایسته بۆ هاونیشتمانیان.
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
27ی ته‌مووزی 2021
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




