وەزارەتی ناوخۆ: پڕۆژەیاسای ھەڵگرتنی چەك رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كرا

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەی گشتیی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، پڕۆژەیاسای ھەڵگرتنی چەك تەواو بووە و یاسایەكی نوێش ئامادە كراوە و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە.
دكتۆر سامی جەلال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، پڕۆژەیاسایەكی نوێی ھەڵگرتنی چەك لە وەزارەتی ناوخۆ ئامادە كراوە و یاساكەش تازەیە و ئەوەی كۆن ھەموار نەكراوە، بۆیە یاساكە تەواو كراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كورستان ڕوونیشی كردەوە: "ئەو یاسایە گۆڕانكاریی باشمان تێدا كردووە و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە، بڕیاریشە دوای پشووی پەرلەمان بۆ ئەوان ڕەوانە بكرێت، چونكە پەرلەمان كەوتووەتە پشووەوە".
ماوەیەكی زۆرە ھەوڵ دەرێت كە یاسایەكی نوێ لەبارەی چەكھەڵگرتنەوە لە ھەرێمی كوردستان دابنرێت و، ئێستاش یاساكە ئامادە كراوە وڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە.
بڵند ئیبراھیم




