سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان: كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى تاوانكارانى داعش به سزاى یاسایى بگه‌ن

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لە یادی 7مین ساڵیادی هێرشی داعش بۆ سەر شنگال پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "هه‌موو پشتگیرییه‌ك بۆ داواكاریى به‌پارێزگابوونى شه‌نگال دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و بۆ سه‌رخستنى ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق و پارێزگاى مووسڵ كار ده‌كه‌ین.
دەقی په‌یامى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له یادى كاره‌ساتى شه‌نگالدا:
له یادى پڕ بهئازارى حه‌وت ساڵه‌ى كۆمهڵكوژیى شه‌نگال و ده‌وروبه‌ریدا، به شكۆوه قوربانییانى خوشك و برایانى ئێزدیمان به‌بیرده‌هێنینه‌وه و سه‌رى ڕێز و نه‌وازشیان بۆ داده‌نوێنین. ئه‌وان هه‌رگیز له بیرى ئێمه و گه‌لى كوردستان و مرۆڤایه‌تى ناچنه‌وه. هاوسۆزى و هاوخه‌میمان له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌سوكاریان و هه‌موو پشتیوانییهكمان بۆ ئه‌وان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
دواى حه‌وت ساڵ هێشتا ئێمه و ته‌واوى مرۆڤایه‌تى له شۆكى ئه‌و دڕه‌نده‌یى و تاوانكارییه‌ى تیرۆرستانى داعشداین، به‌ڵام خوشك و برایانى ئێزدى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق چاوه‌ڕوانییان له هه‌موومان هه‌یه و ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵه‌كانمان چڕ بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر و پێداویستییه‌كانیان دابین بكه‌ین تا بتوانن به پشتگیرى و هاوكاریى هه‌موو لایه‌كمان بۆ تیمارى برینه‌كانیان، بۆ ئاشته‌وایى، به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كى باشتر و ژیانێكى ئارام، هه‌نگاوى كرده‌یى بنێن.
ده‌بێ له‌ڕووى سیاسى و ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌تدارى و كارگێڕى و یاسایى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى و هاوبه‌شیى ڕاسته‌قینه‌ى ئێزدییان و ته‌واوى پێكهاته‌كان فراوانتر و كاراتر بكرێت. كارى هاوبه‌شى زیاتر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ڕفێنراوانى ئێزدى ڕزگار بكرێن و چاره‌نووسى ونبووانیان ئاشكرا و یه‌كلایى بكرێته‌وه. ئاسایش و ئارامى سه‌قامگیر بێت و ناوچه‌كانیان پارێزراو بن و ئاوه‌دان بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به سه‌رفرازى بگه‌ڕێنه‌وه، له هه‌مووشیان گرنگتر هه‌موومان هاوكار بین تا بڕوا و متمانه‌یان بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
پێكهاته‌ى ئێزدى كه هه‌زاران ساڵه بنه‌مایه‌كى پته‌وى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى و یهكترقبووڵكردنن، دواى هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه‌ى له مێژوودا به‌سه‌ریان هاتوون، گیان و سه‌ر و ماڵیان داوه، به‌ڵام هه‌رگیز بڕوا و ئایینیان له ده‌ست نه‌داوه و به خۆڕ‌اگرى ماونه‌ته‌وه، دڵنیاین به خواست و ئیراده‌ى به‌هێزیان ئه‌م برینهشیان ساڕ‌ێژ ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌ركى ئێمه و ته‌واوى مرۆڤایه‌تییه كه دڵنیایى و متمانه‌یان بده‌ینێ و له‌سه‌ر ئاستى جیهان كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌ساتى شه‌نگال و ئێزدییان به جینۆساید بناسرێت.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه پێشوازى و ده‌ستخۆشى له هه‌نگاوه‌كانى ئه‌م دوایییه له عیراق و له په‌رله‌مانى به‌لجیكا و هۆله‌ندا و ئه‌وانه‌ى پێشتریش ده‌كه‌ین و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و یوونیتاد و هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌گشتى له هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى به‌رده‌وام ده‌بین. كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى تاوانكارانى داعش به سزاى یاسایى بگه‌ن و دادپه‌روه‌رى بۆ قوربانییان جێبه‌جێ ببێت.
هه‌موو پشتگیرییه‌ك بۆ داواكاریى به‌پارێزگابوونى شه‌نگال دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و بۆ سه‌رخستنى ئه‌و پرۆژه‌یه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى عیراق و پارێزگاى مووسڵ كار ده‌كه‌ین. داوا له حكوومه‌تى عیراق ده‌كه‌ین به‌پێى یاساى ڕزگاربووانى ئێزدى كه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران په‌سه‌ندى كردووه، قه‌ره‌بۆى قوربانییان و خێزان و كه‌سوكاریان بكاته‌وه.
له‌م یاده‌دا دروود و سڵاو له گیانى ته‌واوى قوربانییان، دروود و سڵاو له گیانى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كوردستان كه به سه‌ركردایه‌تى و سه‌رپه‌رشتیى ڕاسته‌وخۆى سه‌رۆك بارزانى بۆ ڕزگاركردنى شه‌نگال و ده‌وروبه‌رى گیانیان به‌خشى.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
3/8/2021




