وردبینیی مووچه‌ى پله باڵاکان کۆتاییی هاتووە

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى خانه‌نشینیى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت، ئێستا پێداچوونه‌وه به ته‌واوى مه‌له‌فى خانه‌نشینیى پله باڵاکان (تایبه‌ته‌کان)دا کۆتاییی هاتووه و له سبەینێوه به هه‌مان شێوه پرۆسه‌ى وردبینیی خانه‌نشینیى ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌ست پێ ده‌کات و به کۆتاییهاتنى پرۆسه‌که مووچه‌ى ئه‌و توێژانه به‌گوێره‌ى یاساى چاکسازى دابه‌ش ده‌کرێت.
حازم گۆران، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى خانه‌نشینیی هه‌رێمى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "یه‌کێک له به‌رنامه‌کانی چاکسازیى حکوومه‌ت پێداچوونه‌وه بوو به دۆسیه‌ى خانه‌نشینیی پله باڵاکاندا، خۆشبه‌ختانه ئێستا یه‌کلاییکردنه‌وه و وردبینیی خانه‌نشینانى پله تایبه‌ته‌کان که له ماوه‌ى ڕابردوودا ده‌ستى پێ کرد کۆتاییى هاتووه و، توانراوه له ڕێگه‌ى به‌ڕێوەبه‌رایه‌تییه گشتییه‌کانى پارێزگاکانەوە ته‌واوى فۆرمه‌کان به‌سه‌ر خانه‌نیشینانى پله باڵادا دابه‌ش بکرێت که ژماره‌یان له 200 هه‌زار زیاتره، بەشێکى زۆرى فۆرمه‌کان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ى تێبینى کراوه بەشێک له خانه‌نشینان له کاتى پێداچوونه‌وه به دۆسییه‌کانیاندا له‌ناو مه‌له‌فه‌کانیان هیچ خزمه‌تێکى تێدا نه‌بووه که ڕۆژێک له ڕۆژان ئه‌و ده‌وره‌ى بووبێت، بۆیه به‌پێى یاساى چاکسازى پله‌که‌ى لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه و ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ پله‌ى ڕاسته‌قینه‌ى خۆى".
گۆران گوتیشى: "به شێوه‌یه‌کى گشتى له هه‌موو هه‌رێمى کوردستان 242 هه‌زار خانه‌نشینى به هه‌موو چین و توێژه جیاوازه‌کان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى خانه‌نشینی مووچه وه‌رده‌گرن (پێشمه‌رگه، ئاسایش، پۆلیس، خانه‌نشینى شارستانى). شتێک هەیە و ده‌بێت لاى هاووڵاتییان ڕوون بێت کە پرۆسه‌ى وردبینی ته‌نها بۆ پله باڵاکان نییه، به‌پێى ئه‌و میکانیزمه‌ى دانراوه، ڕێکخستن و جیاکردنه‌وه بۆ خانه‌نشینان ده‌کرێت، واته هه‌موو ئه‌و خانه‌نیشینانه‌ى که له ده‌ره‌وه‌ى وه‌زاره‌تى دا‌رایین، مووچه‌کانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى خانه‌نشینی له‌نێو هه‌مان وه‌زاره‌ت که ژماره‌یان نزیکه‌ى دووهه‌زار خانه‌نشینه".
ڕوونیشى کرده‌وه: "ئه‌و ڕێکخستنه‌وه‌ى که بۆ خانه‌نشینان ده‌کرێت، ڕۆڵى گرنگى ده‌بێت له سیستمی دابه‌شکردنى مووچه و که‌مکرنه‌وه‌ى ئه‌و قه‌ره‌باڵغییه‌ى که ئێستا ده‌بینرێت، چونکه ئه‌وکات هه‌ر خانه‌نشینێک له ڕێگه‌ى بانکه‌وه ده‌توانێت مووچه‌که‌ى وه‌ربگرێت".
ئەرسەلان ئەحمەد




