٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"حەفتەی داھاتوو ئۆڤەرپاسی سەفین لە دھۆک دەکرێتەوە"

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- بڕیارە حەفتەی داھاتوو پڕۆژەی ئۆڤەرپاسی سەفین لە شاری دھۆک تەواو بکرێت و بە ڕووی ھاووڵاتییاندا بکرێتەوە، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش دەڵێت، ئۆڤەرپاسی سەفین بە شێوازێکی ستاندەر دروست کراوە و کاریگەریی لەسەر کەرتی ھاتوچۆ دەبێت.

ئەندازیار نەمر حوسامەدین، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ئۆڤەرپاسی سەفین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پڕۆژەی ئۆڤەرپاسی سەفین لەسەر جادەی سەرەکیی بارزان لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە و بڕیارە حەفتەی داھاتوو بەتەواوەتی ھەموو قۆناغەکانی پڕۆژەکە کۆتایییان بێت و بە ڕووی ھاووڵاتییانی شاری دھۆکدا بکرێتەوە، پڕۆژەکە بە شێوازێکی سەردەمیانە و لەلایەن کۆمپانیای خۆماڵییەوە درووست کراوە.''

ئەندازیار نەمر حوسامەدین ڕوونی کردەوە: "پڕۆژەی ئۆڤەر پاسی سەفین دوای تەواوبوونی کاریگەرییەکی ئێکجار زۆری لەسەر کەرتی ھاتوچۆ دەبێت لە شاری دھۆک، لەبەر ئەوەی شەقامی بارزانی، گەورەترین شەقامی سەنتەری شاری دھۆکە و ڕێگایەکی نێودەوڵەتییشە، بە کردنەوەی ئۆڤەر پاسی سەفین ئاسانکاری دەکرێت لە ھاتوچۆی ئۆتۆمبێل و ئەو ئاستەنگانەی پێشتر نامێنن.''

پڕۆژەی ئۆڤەر پاسی سەفین یەکێکە لەو پێنج پڕۆژانەی لە شەقامی بارزان جێبەجێ دەکرێن لەلایەن کاڤین گرووپەوە کە لە ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاس و جادەی کەمەربەندی پێک ھاتوون و جگە لەوەی ئاسانکاریی زۆر دەکرێت لە کەرتی ھاتوچۆی دھۆک، دیمەنێکی جوانیشی بە شەقامەکانی شارەکە بەخشیوە."

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار