وەزیری تەندرووستی: لە قۆناغێکی مەترسیداین

هەولێر -KDP.info- وەزیری تەندرووستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، پێشبینی دەكەین لەنێو قۆناغی ترسناكی كۆرۆنادا بین.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندرووستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند، هەر كەسێك نۆرەی ڤاكسینكردنی بێت، ئەوا بە نامەی مۆبایل ئاگادار دەكرێتەوە و پێویست ناكات قەرەباڵغی درووست بكات.
ئاماژەی بەوەش دا کە ئەڵمانیا 100 هەزار پشكنینی پی.سی.ئاڕی پێشكەشی هەرێمی كوردستان كردووە.
كونسووڵی ئەڵمانیاش لە كۆنفڕانسەكەدا ڕایگەیاند کە بنكەی گەڕۆكیان بۆ پشكنینی پی.سی.ئاڕ درووست كردووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە شەپۆلێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و بەرپرسانی تەندرووستییش هۆشداری دەدەن لەوەی پێویستە ڕێنمایییەكان جێبەجێ بكرێن.




