٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"چوار تاوەری نوێ لە دھۆک درووست دەکرێن"

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- ئەمڕۆ لیژنەی تایبەت بە درووستکردنی تاوەر لە پارێزگای دھۆک کۆ بووەوە و تێیدا بڕیار درا چوار تاوەری نوێ لە سەنتەری شاری دھۆک درووست بکرێن، سکرتێری ڕۆژنامەوانیی پارێزگاری دھۆکیش دەڵێت، تاوەرەکان بەپێی ستانداردی جیھانی دەبن.

مللەت عسمەت، سکرتێری ڕۆژنامەوانیی پارێزگاری دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لیژنەی تاوەرەکان بە سەرپەرشتیی دکتۆر عەلی تەتەر پارێزگاری دھۆک کۆ بووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ و ھەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشی تاوەرەکان لە پارێزگای دھۆک کرا، بەتایبەتی ئاست و کوالێتیی درووستکردنی تاوەر لەنێو شاری دھۆک خرایە بەرباس و، بڕیار درا بەپێی ستانداردی جیھانی تاوەر لەنێو دھۆک درووست بکرێن و ئەو ماددانەی بۆ درووستکردنی تاوەر بەکار دێن بەپێی ستانداردی جیھانی بن.''

سکرتێری پارێزگاری دھۆک ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ھەر لە کۆبوونەوەکەدا ئەو پڕۆژانەی بۆ درووستکردنی تاوەر پێشکەش کرابوون خرانەڕوو و تێیدا درووستکردنی چوار تاوەر پەسەند کرا، ئەویش بەگوێرەی ڕێنمایییەکان و بەپێی ئەو مەرجانەی حکوومەت بۆیانی دیاری کردووە."

مللەت عسمەت گۆتیشی: "بڕیارە لە سنووری پارێزگای دھۆک خولی بەھێزکردن بۆ ئەندازیارانی تاوەر بکرێتەوە، تا زیاتر شارەزایی پەیدا بکرێت بۆ ئەوەی ئەو تاوەرانەی درووست دەکرێن لە ئاستێکی کواڵێتیی بەرز و جیھانیدا بن.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار