٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. فازڵ بۆ KDP: تا كۆتایی ساڵ مانگانە ٢٠٠ ملیار بۆ ھەرێم ڕەوانە دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی حكوومەتی عێراق رایگەیاند، سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاری داوە تا كۆتایی ساڵ مانگانە ٢٠٠ملیار دینار بۆ ھەرێمی كوردستان ڕەوانە بكرێت و بۆ ناردنی پارەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵیش، پێویستە ئەویش بە ھەماھەنگی لە نێوان ھەرێم و بەغدا ڕەوانە بكرێت.

دكتۆر فازڵ نەبی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاری داوە تاوەكو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق جێبەجێ دەكرێت و لەگەڵ ھەرێم دەگەنە رێككەوتن، مانگانە ٢٠٠ملیار دینار بۆ ھەرێمی كوردستان رەوانە دەكەن و مانگی شەشیان رەوانە كردووە و بڕیاری داوە كە مانگی حەوتیش رەوانە بكرێت.

بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی گوتیشی، حكوومەتی عێراق بەپێی بڕیاری سەرۆكوەزیران لە رێگەی وەزارەتی داراییەوە تا كۆتایی ساڵ مانگانە ٢٠٠ملیار دینار بۆ ھەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكات، چونكە بودجە بۆ ئەمساڵە.

فازڵ نەبی باسی لەوەش كرد، بڕیاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بەو شێوەیەیە كە ئەمساڵ ھەموو مانگانێك٢٠٠ملیار دینار رەوانە بكەن، بۆیە پێویستە بە ھەماھەنگی لە نێوان ھەرێم و بەغدا پارەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵیش ڕەوانە بكرێت.

دەشڵێ، بەم ھەنگاوە دۆخی ئابووریی ھەرێمی كوردستان باش دەبێت و حكوومەت دەتوانێ مانگانە لە كاتی خۆیدا و بێ لێبڕین مووچە دابەش بكات.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار