٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەولێر.. كۆمەڵێك پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكرێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاریی وەك دروستكردنی شەقام و كۆنكرێتكردن و ئاوەڕۆی لوولەیی لە چەند گەڕەك و شوێنێكی شاری هەولێر كەوتنە بواری جێبەجێكردن و، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێریش ئاماژە بەوە دەكات، كە لە ماوەیەكی نزیكدا ژمارەیەك پڕۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە شارەكەدا دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەو پڕۆژانەی ئێستا كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە، ژمارەیان زیاتر لە حەوت پڕۆژەن و لەسەر رێژەی 15% و ڕێژەی 100%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بۆ خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییانی هەولێر جێبەجێ دەكرێن.

ئەو پڕۆژانەی ئێستا دەست بە جێبەجێكردنیان كراوە، بریتین لە پڕۆژەی:

-دروستكردنی شەقامێكی ١٥مەتری لە گەڕەكی شارەوانی.

-دروستكردنی شەقام لە گەڕەكی ئەندازیاران.

-تێكەڵەڕێژكردنی سایدی دووهەمی شەقامی٣٠مەتری لە گەڕەكی فەرمانبەران بە تێكەڵەی جۆری B.

-دروستكردن و تەواوكردنی شەقام لە گەڕەكی فەرمانبەران لەگەڵ ئاوەڕۆی لوولەیی.

- دروستكردنی شەقامێكی كۆنكرێتی لە گەڕەكی موفتی.

- دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی مامۆستایان.

- دروستكردنی شەقام لە گەڕەكی گردجووتیار.

 

هەواڵی پەیوەندیدار