٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سێ شاندی ھەرێم سەردانی وڵاتان دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان گوتی، بڕیارە بە مەبەستی کاری وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان سێ شاندی ھەرێمی کوردستان سەردانی سێ وڵات بکەن، بە مەبەستی کاری وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان لەلایەن ئەو وڵاتانەوە.

دکتۆر محەمەد شوکری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کورستان گوتی: "بەردەوام شاندی بیانی سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن و ڕۆژی سێشەممە شاندێکی ھەرێمی کوردستانیش سەردانی وڵاتی ئیمارات دەکات بۆ ئەوەی لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئیمارات کۆ ببێتەوە لەسەر کاری وەبەرھێنان و پرسە ئابوورییەکان.''

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: "جگە لەوە، شاندێکی دیکەی ئێمە سەردانی وڵاتی ئیتاڵیا دەکات بە ھاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاری پیشەسازی و دواتر شاندێکی ھاوبەشی دەستەی وەبەرھێنان و کشتوکاڵ و بازرگانی و پیشەسازی سەردانی وڵاتی ھۆڵەندا دەکات، بە مەبەستی پڕۆژە نوێیەکانی کشتوکاڵ و سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیای کشتوکاڵ و ھەماھەنگیی زیاتر لەگەڵ کۆمپانیاکانی ھۆڵەندا کە کارێکی باش لە ھەرێم دەکەن کە ئەو کارگەیەی لە ڕوڤیا کراوەتەوە بۆ بەرھەمھێنانی جبس بە ھاوبەشی لەگەڵ ھۆڵەندایە، بۆیە کاری زیاتر دەکەین بۆ ئەوەی بتوانن کاری باشتر بۆ ھەرێمی کوردستان بکرێت.''

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار