٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

راگەیاندنی پارتی (١٤)ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی (تەلەفزیۆنی سلێمانی) پیرۆز دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەبۆنەی (١٤)ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی (تەلەفزیۆنی سلێمانی)، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی کەناڵی تەلەفزیۆنی سلێمانی كرد.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ  کەناڵی تەلەفزیۆنی سلێمانی

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی کەناڵی تەلەفزیۆنی سلێمانی.. 

بەبۆنەی (١٤)ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی(تەلەفزیۆنی سلێمانی) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانی ئازیزی کەناڵەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین بە ھەمان پەیامی بەرپرسانە و دڵسۆزانەتان بەردەوام بن و لەڕێی بەرنامەکانتانەوە خزمەتی زیاتر و بەرچاوتری بواری رۆشنبیریی و راگەیاندن و  کوولتوریی بکەن.  

کەناڵی تەلەفزیۆنی سلێمانی لە ماوەی کارکردن و پەخشیدا خاوەن بەرنامە و پلان و سستمێکی گونجاو بووە و بە ھەواڵ و راپۆرت و بەرنامەکانی توانیویەتی جێگە و پێگەی خۆی لەسەر گۆڕەپانەکە بچەسپێنێ و  بەپێی پەیامێکی روون و بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ رەوشەکە و رووداوەکاندا بکات وەک مینبەرێکی ھەقبێژی راستگۆ دەرکەوێت و متمانەی چین و توێژە جیاجیاکان بەدەست بێنێت.

خوازیارین لەو بۆنەیەدا زیاتر و لە گشت روویەکەوە بەرەوپێش بچن و شانبەشانی کەناڵەکانی دیکەی میدیایی، لەخزمەت کێشەرەواکانمان و داواکاریی و خواستی ھاووڵاتیان دابن.  

جاێکی تر  پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ کەناڵی تەلەفزیۆنی سلێمانی دووپات دەکەینەوە و، ھیوای پێشکەوتن  و سەرکەوتنی زیاتر لە چالاکیی و کارەکانتان بۆ دەخوازین..

 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

١ـی ٨ـی ٢٠٢١

هەواڵی پەیوەندیدار