" وردەکاری شاندی ھەرێم، عێراق و ئەمەریکا پێوەست بە رێککەوتننامەی ستراتیژی"

گه‌ڕی چواره‌می گفتوگۆی ستراتیژیی ئه‌مه‌ریكا و عێراق، فره‌ڕه‌هه‌ند بوو، ئه‌وه‌ی كه جێگای دڵخۆشی بوو كوردستان ڕۆڵی به‌هێزی بینی له گفتوگۆكاندا و له چوارچێوه‌ی شاندی حكوومه‌تی عێراقدا نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی پێویست بوو گه‌یاندیان، ئه‌وه‌شی ماوه‌ته‌وه گفتوگۆیه‌كه له نێوان دوو ده‌وڵه‌تدا كه چاوه‌ڕێی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌كرێت، واشنتۆن به‌و ئاڕاسته‌یه كه پشتیوانیی ته‌واوی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكرێت به‌پێی به‌دواداچوونی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئێستا كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه كه هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی بوودجه‌ی ساڵانه‌ی 2022ی ئه‌مه‌ریكادا دابین بكرێت.
گفتوگۆی بوودجه‌ی 2022ی ئه‌مه‌ریكا و پشكی پێشمه‌رگه
جیاواز له گفتوگۆكانی ساڵی 2007ی ئه‌مه‌ریكا و عێراق، كه كاتی خۆی ڕێككه‌وتنیان ئه‌نجام دا به ناوی ڕێككه‌وتنی ستراتیژی، دواتر ڕێككه‌وتنی سه‌ربازیش كرا ئه‌و كاته كوردستان ڕۆڵی به‌هێز نه‌بوو له‌و گفتوگۆیانەدا، به‌ڵام له گه‌ڕی چواره‌می ئه‌م گفتوگۆیانەدا كه تایبه‌ته به پرسی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، هه‌رێمی كوردستان كارایانه ڕۆڵی هه‌بوو له گفتوگۆكان، به جۆرێكه هه‌ریه‌كه له (فوئاد حوسێن, وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و فەوزی ھەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، هه‌ژار ئیسماعیل، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له واشنتۆن) له‌گه‌ڵ شاندی عێراق بوون، شانده‌كه ڕۆژی دووشەممهی هه‌فته‌ی ڕابردوو به سه‌رۆكایه‌تیی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گه‌یشتنه ئه‌مه‌ریكا و چه‌ند ڕۆژێك له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مه‌ریكا له گفتوگۆدا بوون، سه‌رۆك بایدن, به‌فه‌رمی پێشوازیی لێ كردن و، له ده‌رئه‌نجامی گفتوگۆكاندا چه‌ند بریارێك درا، یه‌كێك له‌وانه كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و مانه‌وه‌ی هێزی ڕاوێژكاری و عێراق و ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بن له په‌یوه‌ندیی نێوانیان، له چوارچێوه‌ی گفتوگۆكاندا بۆچوونی باش له‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه هه‌بووه كه وه‌ك هێزێكی كارا ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بووه له تێكشكاندی داعش، بۆیه ئێستا كه 2021 و مانگی 7 پێشمه‌رگه به‌رده‌وام له ئه‌مه‌ریكا هاوكاری وه‌رده‌گرێت، بۆ بوودجه‌ی 2022ی ئه‌مه‌ریكا ئێستا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، كه به‌شێكی بوودجه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌رگریی نیشتمانییه كه خۆی له سێكته‌ره‌كانی (سی ئای ئه‌ی و هێزی كۆماندۆ و هێزی تایبه‌ت و به‌شه جیاوازه‌كان ده‌بینێته‌وه)، بودجه‌یه ساڵانه‌یه و، ئێستا كۆنگرێس له هه‌وڵدایه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و بودجه بكات كه دانراوه بۆ به‌رگری نیشتیمانی، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماژه به هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كراوه له بوودجه‌ی 2022ی ئه‌مه‌ریكا.
به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واشنتۆن، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "دیالۆگی ستراتیژیی ئه‌مه‌ریكا و عێراق ده‌رفه‌تێكی بایه‌خدار بوو بۆ هه‌ردوولا كه پێداچوونه‌وه بكه‌ن به پهیوهندیهكانیاندا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كیان پابه‌ندبوونی خۆی دووپات بكاته‌وه، به په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی دووقۆڵی، بۆ داهاتووش ئه‌وه بوو بینیمان له‌و دیالۆگه‌دا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له شاندی عێراقی به‌شداریی گرنگی له گفتوگۆكاندا كرد، دیالۆگه‌كه زۆر بابه‌تی جۆراوجۆری له خۆ گرت، وه‌ك (وزه, گۆرانی كه‌شوهه‌وا، ته‌ندرووستیی گشتی، فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیری و خوێندی باڵا، مافی مرۆڤ، چاودێریی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاروباری ئاسایش)، كه بریاره له 10ی 10ی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپاشه‌وه چاودێری ده‌كرێت، به‌پێی ده‌رئه‌نجامه‌كان هێزی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مه‌ریكا له عێراق نامێنێت و ئه‌ركیان ده‌بێته ڕاوێژكاری، ئه‌مه‌ش له كۆتاییی ئه‌مساڵه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام هێزه‌كانی (كواڵێیشن) و ئه‌مه‌ریكا هه‌ر ده‌مێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌شق و ڕاوێژ به هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق و به پێشمه‌رگه بكه‌ن، ئه‌مه‌ش پڕبایه‌خه، چونكه به هه‌موومانه‌وه شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ین".
ئه‌مه‌ریكا چۆن له پێشمه‌رگه ده‌ڕوانێت
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان له واشنتۆن بۆچوونی باش له‌سه‌ر پێشمه‌رگه هه‌بووه، تا ئاستی ئه‌وه‌ی داوا كراوه كه ده‌بێت مه‌شق و ڕاهێنان و هاوكاریی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێشبینی ده‌كرێت كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و بڕگه‌یەی بوودجه‌ی 2022ی ئه‌مه‌ریكا بدات كه په‌یوه‌ندیی به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مه‌ریكاوه هه‌یه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا باس له هاوكاریی پێشمه‌رگه كراوه, عه‌مید عوسمان محه‌مه‌د، به‌رپرسی ده‌زگای ڕۆشنبیری و هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: "ئه‌گه‌ر ڕه‌زامه‌ندیی كۆنگرێس به‌ده‌ست بهێنین زۆر گرنگ ده‌بێت، ده‌ستخۆشییان لێ ده‌كه‌ین كه پرۆسه‌كه به‌رده‌وام بێت، پێشمه‌رگه ڕۆڵی به‌هێزی هه‌بووه له ناوچه‌كه و ئێستاش ڕاوێژكاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا هاوكاریی ته‌واوی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن، هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی ئه‌و پێداویستییانه‌ن كه پێشمه‌رگه پێویستیه‌تی، بۆیه پێویسته بۆ داهاتوو ده‌بێت هاوكارییه‌كان جۆراوجۆر بێت".
به‌پێی هه‌مان زانیاریی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی، بڕیاره دوو لیوای تایبه‌ت له هێزی پێشمه‌رگه درووست بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو لیوایە هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق بكه‌ن بۆ ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش، له ئه‌مه‌ریكا شاندی كوردستان ئه‌مه‌یان باس كردووه و ئه‌مه‌ریكا پشتیوانیی له‌م هه‌نگاوه كردووه، عه‌مید عوسمان محه‌مه‌د, زیاتر قسه‌ی كرد و ده‌ڵێت: "به‌ڵێ زانیارییه‌كانتان ته‌واوه، ئێستا سه‌رقاڵی درووستكردنی ئه‌و دوو لیوا هاوبهشهین و له داهاتوویه‌كی نزیكدا ته‌واو ده‌بێت ئه‌مه تایبه‌ته بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌گه‌ڵ سوپای عێراق به هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆن ده‌كه‌ن".
عه‌مید ڕوكن هه‌ژار ئیسماعیل، نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگەش له دیالۆگى ستراتیژیى ئه‌مه‌ریكا و عێراقدا چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان ڕایگه‌یاندووه كه ''ئێمه ڕێككه‌وتنی لێکگه‌یشتنمان هه‌بووه له‌نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وه‌ش كاری جددی له‌سه‌ر ده‌كرێت كه نوێ بكرێته‌وه و به‌ڕاستی ئه‌وان به‌گرنگییه‌وه له په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق دهنواڕن، ئاماده‌یییان نیشان داوه هاوكاریی هه‌ردوولا بكه‌ن بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی بنكه‌كانی هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش و دوو لیوای هاوبه‌ش بڕیاره دابمه‌زرێت، سه‌فیری ئه‌مه‌ریكا له كۆبوونه‌وه‌كان به منی گوت پێمان خۆشه پێمان بڵێیت چی كراوه له‌و بارەیەوه، ئێمه‌ش گوتمان كه 6 بنكه‌ی هه‌ماهه‌نگی درووست كراوه، یه‌كێكیان له هه‌ولێر و ئه‌وی دیكه له به‌غدا و چوار بنكه‌ی مه‌یدانیی هاوبه‌ش و ئێمه ڕێككه‌وتنی مه‌بده‌ئیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق كه دوو لیوای هاوبه‌ش درووست بكرێت له ناوچه كوردستانییه‌كان و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریان داوه له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو لیوایه هاوكاری بكەن و پڕچه‌ك بكرێن و داوامان له به‌غدا كردووه هه‌ركاتێك ئه‌و دوو لیوایه دابمه‌زرێت له به‌غداوه مووچه‌یان بۆ دابین بكرێت، مسته‌فا كازمییش، قاسم ئه‌عره‌جی, ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕاسپاردووه كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌ماهه‌نگی بكات بۆ دابینكردنی هاوكاری دارایی بۆ ئه‌و دوو لیوایه.
به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان, زیاتر له‌و بارەیەوه قسه‌ی كرد و باسی له‌وه كرد كه: "بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌مه‌ریكا پلانی هه‌یه کە پشتیوانیی به‌رنامه‌ی چاكسازیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بكات، ئێمه وه‌ك نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێم له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كه‌ین بۆ جه‌ختكردنه‌وه كه كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌زامه‌ندی بدات بۆ هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان، ئه‌م هاوكارییه به‌شێكه له بوودجه‌ی به‌رگریی ساڵانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئێستا كۆنگرێس ڕه‌چاوی بوودجه‌ی به‌رگریی ساڵی 2022 ده‌كات و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆنگرێس كۆبوونه‌وه‌مان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆیان ڕوون بكه‌ینه‌وه كه پێویسته پشگیریی دارایی و لۆجستی به‌رده‌وام بێت".
ڕاشیگه‌یاند: ''بۆ دوای ساڵی 2022 و 2023 ئه‌مه‌ریكا پێویستی به بوودجه‌یه‌كی نوێ ده‌بێت، ئه‌و كاته‌ش به‌رده‌وام ده‌بین كه لۆبی بكه‌ین كه ئه‌و پشتیوانییه بۆ پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بێت".
له‌گه‌ڵ بابه‌تی سه‌ربازی بابه‌تی ئابوورییش باس كراوه، له‌و بارەیەوه، دکتۆر ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ڕایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ى به‌شداریی شاندى هه‌رێمى كوردستان، له گفتوگۆكانى ستراتیژى، نێوان بەغدا و واشنتن، به ئاماده‌بوونى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و هه‌ردوو وه‌زیری دارایی و نه‌وتی فیدڕاڵ، بە بەشداریی به‌یان سامى عه‌بدولره‌حمان، نوێنه‌ری حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له ئه‌مه‌ریكا، لەگەڵ گهورهوهبهرهێنهران و بازرگانانى ئه‌مه‌ریكایی، به‌شداری کۆبوونەوەیەکی فراوان بوون، كه تایبه‌ت بوو، به خستنه‌ڕووى بواره‌كانى وه‌به‌رهێنان له عێراق، هه‌رێمى كوردستانیش ئه‌و هه‌له‌ى بۆ ڕه‌خسا، كه به‌رنامه‌كانى خۆی، بخاته ڕوو، تاوه‌كو كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان بێن له كوردستان كار بكه‌ن.
دکتۆر ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، كه له كۆبوونه‌وه‌كاندا وه‌ك ئه‌ندامى شاندى حكوومه‌تى هه‌رێم به‌شدار بوو، ڕایگه‌یاند: "ئاماژه‌مان بۆ دۆخى ئه‌منیى هه‌رێمى كوردستان كرد، هه‌روه‌ك شاندی عێراقیش ئه‌و ڕاستییه‌ى دركاند، هه‌رێم ئارامترین شوێنى عێراقه، هه‌موو پابهندییهكانى حکوومەتی هه‌رێم خرایه ڕوو، كه پێشوازى له وه‌به‌رهێنه‌رانى ئه‌مه‌ریكى بكات.''
ئامانج ڕه‌حیم ڕوونی كرده‌وه: ''(1000)، هه‌لى وه‌به‌رهێنانمان خسته به‌رده‌مى گەورەوهبهرهێنهرانى ئه‌مه‌ریكایی، له بواره‌كانى بانك و گه‌شتیاری و وزه و نه‌وت و گاز، له دواى كۆبوونه‌وه‌كه، وه‌به‌رهێنه‌رانى ئه‌مه‌ریكا، پێشوازییان له‌و خستنەڕووهى حكوومه‌تى هه‌رێم كرد.''
ڕاپۆرتی كارزانی سه‌باح هه‌ورامی




