پەرلەمان دەچێتە پشووەوە

هەولێر-KDP.info- د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان به بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک كۆتایى خولی به‌هاره‌ى کاریی پەرلەمانی ڕاگەیاند و پەرلەمان دەچێتە پشووەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە: "به‌پێى بڕیارى ژماه (٧)ى ساڵی ٢٠٢١، ماوه‌ى درێژكردنه‌وه‌ى خولى به‌هاره‌ى ساڵی سێیه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له ٣١/٧/٢٠٢١ كۆتایى دێت".
ئاماژە بەوەش کراوە: "پاڵپشت به‌م بڕیاره ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیارى ڕاگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی (خولى به‌هاره‌ی ساڵی سێیه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانى كوردستانى دا).




