٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. هێمن هەورامی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا هاوخەمیی خۆی گەیاندە مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین

سەرچاوە: KDP.info

به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوخه‌میی خۆی بۆ كۆچی دوایی خوشكی به‌ڕێزیان، ئەمڕۆ هه‌ینی  ٢٠٢١/٧/٣٠، د. هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی و هاوخەمیی خۆی گەیاندە مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (حەمیدە محەمەد بەھائەدین)ى خوشكی بەڕێزیان و له‌ ڕێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه‌ بۆ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاره‌كه‌ى.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، وێڕای گه‌یاندنی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی و هاوخەمیی خۆى بۆ لە دەستدانی خوشكى به‌ڕێزیان، هیوای خواست ئه‌مه‌ دوا ناخۆشیی بنەماڵەکەیان بێت و خوای گه‌وره‌ش كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینى خۆی شاد بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار