كوردستان بۆ ئه‌مساڵ 30 هه‌زار تۆن به‌رهه‌می كشتوكاڵی و باخداری هه‌نارده‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپایی و عه‌ره‌بی ده‌كات

هه‌ڵه‌بجه - KDP.info - كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكاریی ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه ده‌كات کە به‌رهه‌می كشتوكاڵی و باخداری ده‌نێرنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و، وه‌به‌رهێنه‌رێكی كوردستان ده‌ڵێت، بۆ ئه‌مساڵ 30 هه‌زار تۆن به‌رهه‌می كشتوكاڵی و باخداری ده‌نێرمه ده‌ره‌وه، حكوومه‌ت كرێی تێچونمان بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
فه‌ره‌یدوون نامدار، وه‌به‌رهێنه‌ری كشتوكاڵی و ڕاوێژكاری ژووری بازرگانیی هه‌ڵه‌بجه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "بۆ ئه‌مساڵ ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بوون بۆ هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵی و باخدارییه‌كانی كوردستان. ئێستا هه‌نجیر و دوومه‌ڵان و قارچك له‌گه‌ڵ بایجان ده‌نێرین و، ئاماده‌كاریی ته‌واو كراوه بۆ هه‌نارده‌كردنی شووتیی پێنجوێن له مانگی نۆ و ترێ ڕه‌شەی شاڕباژێڕ و هه‌ورامان، له‌گه‌ڵ هه‌ناری بناری شه‌قڵاوه و سه‌فین له‌گه‌ڵ هه‌ورامان و شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه".
فه‌ره‌یدوون نامدار ده‌ڵێ: ''له‌مساڵدا به‌رنامه‌كه‌مان وایه 30 هه‌زار تۆن به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان بنێرینه ده‌رە‌وه‌ی وڵات به هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌مساڵ به‌رهه‌می هه‌نار باشه و نزیكه‌ی 1000 تۆن هه‌نار له كوردستان به‌رهه‌م دێت، هه‌ناری پله یه‌ك ده‌نێرینه ده‌ره‌وه کە بۆ بازرگانی شیاوه".
زیاتر گوتی: ''هه‌نار و شووتی و ترێ ڕه‌شە و باینجان و ته‌ماته ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانیان ته‌واو بووه بۆ هه‌نارده كردن، باركۆد له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وه‌رگیراوه، كۆمپانیا به ناوی به‌رهه‌مه‌كانی دامه‌زراوه، به ناوی كوردستانه‌وه ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كان ده‌گاته وڵاته‌كان، سوپاس بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و به‌تایبه‌ت سه‌رۆكوه‌زیران، مه‌سروور بارزانی، كه هه‌موو پشتیوانییه‌كمان ده‌كه‌ن".
''بایی 30 ملیۆن یۆرۆ به‌رهه‌می كشتوكاڵی ده‌نێرینه ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ش بوودجه‌یه‌كی گه‌وره‌یه قازانجێكی گه‌وره به ده‌ستی كار و جووتیاران ده‌گه‌یه‌نێت، كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مه‌كانی ئاوی هه‌نار و ترێ داده‌نێن و بۆ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی ده‌مێننه‌وه نانێردرێنه بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه و ناوخۆ، پاشان وه‌ك شه‌ربه‌ت ده‌ینێرینه ده‌ره‌وه‌ی وڵات.'' فه‌ره‌یدوون نامدار وای گوت.
ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رەی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان ده‌ڵێت: '' ساڵی ڕابردوو توانیمان 111 تۆن هه‌نار هه‌نارده‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپایی بكه‌ین، داهاتی گه‌ڕاوه 510 هه‌زار دۆلار بوو، به سوپاسه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران، مه‌سروور بارزانی و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ تێچووی هه‌نارده‌كه‌یان بۆ گه‌ڕاندینه‌وه، بۆ ئه‌مساڵیش بڕیاریان داوه تێچووی هه‌نارده حكوومه‌ت بیگرێته ئه‌ستۆ و هه‌موو هاوكارییه‌كمان بكه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌رهه‌می كشتوكاڵی و باخداریی كوردستانیان بۆ هه‌نارده ده‌كرێت، پێك دێن له به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و سوید و فله‌ندا و هۆڵەندا، له‌گه‌ڵ چه‌ندین ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی وه‌ك قه‌ته‌ر و به‌حرێن و كوێت، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه‌ی كوێت به‌ته‌واوه‌تی ڕه‌زامه‌ندی نه‌دراوه، چونكه حكوومه‌تی كوێت ڕێگه نادات به‌رهه‌می عێراقی بچێته وڵاته‌كه‌ی، هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئه‌و وڵاته كۆ بوینه‌ته‌وه و له هه‌وڵی چاره‌سه‌رین و، ده‌مانه‌وێت به‌رهه‌مه‌كان له ڕێگه‌ی وڵاتانی تری عه‌ره‌بییه‌وه بگه‌یه‌نینه كوێت".
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




