٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمساڵ ھیچ رێوڕەسمێك بۆ جینۆسایدی بارزانییەكان بەڕێوە ناچێت

سەرچاوە: KDP.info

بارزان-KDP.info- ٣٨ ساڵ بەر لە ئێستا، پڕۆسەی بەدناوی ئەنفالی بارزانییەكان لەلایەن رژێمی بەعسەوە ئەنجام درا و تێیدا لە ماوەی تەنیا چەند رۆژێكی كەمدا، ھەشت ھەزار ھاووڵاتیی سڤیلی بارزانی جینۆساید كران، بەڕێوەبەری شەھیدانی بارزانیش دەڵێ، بە ھۆی خۆپارێزییەوە، ھیچ رێوڕەسمێك ئەنجام نادرێت.

رێبوار بارزانی، بەڕێوەبەری شەھیدان و ئەنفالكراوانی بارزان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ٣٨ ساڵ بەسەر جینۆسایدكردنی ھەشت ھەزار ھاووڵاتیی بارزانی تێدەپەڕێت، كە تێیدا لە پیلانێكی رژێمی بەعسدا ھەشت ھەزار ھاووڵاتیی سڤیلی بارزانی لە ٣١/٧/١٩٨٣ لە كۆمەڵگە زۆرەملێیەكانی بەحركە و قوشتەپە و ھەریر و دیانا دوای دەستبەسەركردنیان، بێسەروشوێن كران.

بەڕێوەبەری شەھیدان و ئەنفالكراوانی بارزان دەشڵێت، بڕیار بوو ئەمساڵ وەك ساڵانی رابردوو بە بۆنەی ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەكانەوە رێوڕەسمی شایستە بەڕێوە بچێت، بەڵام بە ھۆی جێبەجێكردنی رێنماییەكانی خۆپارێزی و تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ھیچ رێوڕەسمێك ئەنجام نادرێت.

رێبوار بارزانی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەمساڵ مۆنۆمێنتی شەھیدانی بارزان تەواو بووە و بڕیار بوو هەر ئەمساڵیش رێوڕەسمێكی تێدا ئەنجام بدرێت، كە لەلایەن وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالكراوانەوە دروست كراوە و گوزارشت لە جینۆسایدكردنی بارزانییەكان دەكات و بە شێوازێكی پێشكەوتووی سەردەمیانە بنیات نراوە.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار