سێمێل.. بە بڕی ٤ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دینار پڕۆژە جێبەجێ دەکرێن

سێمێل-KDP.info- قایمقامی قەزای سێمێل رایدەگەیەنێت، لە قەزاکەدا جێبەجێکردنی ١٢پڕۆژە لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ڕەزامەندییان لەسەر دراوە بە گوژمەی چوار ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دینار و پڕۆژەکانیش کەوتوونەتە بواری جێبەجێکرنەوە.
ئەیسەر جەرجیس، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندیی لەسەر جێبەجێکردنی ١٢پڕۆژە داوە بە گوژمەی چوار ملیار و٣٠٠ملیۆن دینار و، ئێستاش ١١پڕۆژە کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردن و ئەوەی تریش بۆ بەڵێندەر دەرچووە و تەنھا ماوە کەشفی بۆ بکرێت و دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت، ئەگەرنا ئەوانەی دیکە بەردەوام کاریان تێدا دەکرێت.
جەرجیس گوتیشی، زۆرینەی پڕۆژەکان زیاتر لە بواری رێگاوبانن بۆ سەنتەری قەزای سێمێل و تەناھی و شاریا و خانکێ و مسیریکێ و باتێلێ.
دەشڵێ، ئەمە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکانه و بڕیارە قۆناغی دووەمیش لە وەزارەتی پلاندانان بگەڕێتەوە، ئەوکات ئەوانیش دەست پێدەکەین کە کۆمەڵێک پڕۆژەن.
بڵند ئیبراھیم




