سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان سەرەخۆشی لە پاتریارک مار گۆرگیس دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ئەمڕۆ چوارشەممە 28 ی تەمموزی 2021 ، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی پاتریارک مارگۆرگیس سڵیوای پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی لە عێراق و جیهان کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی :
به‌ڕێز قه‌داسه‌تی پاتریارك مار گۆرگیس سڵیوا، پاتریاركى كه‌نیسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاشوورى:
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو په‌ننا دانیال سڵیواى خوشكی بەڕێزتانم پێگەیشت، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێزیان و خانەوادەکەتان دەکەم . خوای مەزن گیانى خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر میهره‌بانیى خۆى و و ئارامییش بە ئێوە ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان




