سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له پاتریارك مار گۆرگیس سڵیوا ده‌كات
__2021_07_28_h18m18s30__HK.jpg)
ھەولێر-KDP.info- به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشیدا بۆ به‌ڕێز قه‌داسه‌تی پاتریارك مار گۆرگیس سڵیوا، پاتریاركى كه‌نیسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاشوورى، به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو خاتوو په‌ننا دانیال سڵێواى خوشكیانه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێزیان كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز قه‌داسه‌تی پاتریارك مار گۆرگیس سڵیوا و خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان، هیواى خواست خوای مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى و سه‌بووریى خانه‌واده و كه‌سوكاریان بداته‌وه.




