٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى توركیا كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/7/28 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ئالیڕزا گونه‌ى، باڵیۆزى تازه‌ى توركیا له‌ عیراق كرد.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ باڵیۆزى تازه‌ى توركیا له‌ عیراق كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.

له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێز كونسولى گشتیى توركیا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ بوو، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ توركیا تاوتوێ كران و هه‌ردوولا خواستیان بۆ بره‌ودان به‌ هه‌موو بواره‌كانى په‌یوه‌ندى دووپات كرده‌وه‌.

دۆخى عیراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عیراق، دۆخى بڵاوبوونه‌ى په‌تاى كۆڤیدـ19 له‌ عیراق و توركیا، شه‌ڕى دژى تیرۆر، مه‌ترسییه‌كانى داعش و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار