پرۆژه‌کانى حکوومه‌ت له هەڵەبجه چین؟

هەڵەبجە -KDP.info- سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان زانیاریى گرنگ ده‌رباره‌ى ئه‌و پرۆژانه ده‌خاته ڕوو که له کابینه‌ى نۆیه‌مى حکوومه‌تى هه‌رێم له پارێزگاى هەڵەبجه مۆڵەتیان پێ دراوه وده ڵێت، ئێستا نزیکه‌ى 25 پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان له بواره جۆربه‌جۆره‌کان (کشتوکاڵ، پیشه‌سازى، ئاژه‌ڵدارى) له قۆناغى جێبه‌جێکردندان، ئه‌وه‌ى گرنگه ناوچه‌ى پیشه‌سازیى هەڵەبجه‌یه که له‌سه‌ر ڕووبه‌رى 400 دۆنم زه‌وى جێبه‌جێ ده‌کرێت و ئێستا خۆشبه‌ختانه زه‌وییه‌که‌ى ته‌رخان کراوه و له نزیکترین کاتدا ده‌یده‌ینه وه‌به‌رهێنه‌ر بۆ ئه‌وى ده‌ست به جێبه‌جێکردنى بکرێت.
د. محه‌مه‌د شوکرى، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "له ساڵى 2020 مۆڵه‌تمان به (25) پرۆژه‌ى زۆر باشى وه‌به‌رهێنان له سنوورى پارێزگاى هەڵەبجه داوه که به‌شێکى زۆریان پرۆژه‌ى کشتوکاڵین و ژماره‌ی پرۆژه‌کانی ئاژه‌ڵدارییش سێ پرۆژه‌یه، بۆ پرۆژه‌ى گه‌نجینه‌کانى ساردکه‌ره‌وه بۆ هه‌ڵگرتنى به‌ربوومه‌کانیش ڕه‌زامه‌ندیمان نیشان داوه، به شێوه‌یه‌کى گشتى ئه‌وه‌ى له پلانى وه‌زاره‌ت و ڕێبه‌رى پلاندانانه نزیکه‌ى 150 پرۆژه‌ى تر بۆ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه دانراوه و قۆناغ به قۆناغ کاریان له‌سه‌ر ده‌کرێت، به‌ده‌ر له هه‌موو ئه‌مانه کۆنفرانسێکى تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنان له مانگى 9ی ئه‌مساڵ به هاوکاریى په‌رله‌مان و پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ساز ده‌کرێت که ئامانج لێى ڕاکێشانى ده‌ستى وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان و بابه‌تى سه‌رمایه‌گوزارییه".
ئه‌وه‌یشى خسته ڕوو: "کارگه‌کان زیاتر کارگه‌ى درووستکردنى به‌رهه‌مى قوتووبه‌ندى، کارگه‌ى درووستکردنى شه‌ربه‌ت و خۆراک که ته‌واوى جۆره‌کانى خۆراکى لێ درووست ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش گومانى تێدا نییه ده‌بێته سه‌به‌ته‌ى خۆراکى بۆ کوردستان و عێراق و پاراستنى ئاسایشى خۆراک، ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور به حوکمى بوونى سه‌رچاوه‌ى ئاو و گونجاویى که‌شوهه‌وا و به‌پیتیى خاکه‌که‌ى گرنگه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بێت و کار له‌سه‌ر گۆڕینى سیفه‌تى زه‌وییه‌کان و شێوه‌ى کشتوکاڵى بکرێت به مه‌به‌ستى به‌رهه‌مى زیاتر و پرۆژه‌ى کشتوکاڵیى جۆراوجۆر. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ئێستا له ناحیه‌ى خورماڵ مۆڵەتى درووستکردنى پرۆژه‌یه‌کى نیشته‌جێبون ڕه‌زامه‌ندیى له‌سه‌ر دراوه".
گوتیشى: "که‌وتنه کارى ئه‌م پرۆژانه پێوستى به ده‌ستى کار و شاره‌زاى بواره جیاوازه‌کان هه‌یه، کاریگه‌ریى گەو‌ره‌یشى له که‌مکرنه‌وه‌ى بێکارى هه‌یه، چونکه مه‌رجى سه‌ره‌کى بۆ به‌رده‌وامیى هه‌ر پرۆژه‌یه‌ک بوونى ده‌ستى کاره، ئێمه دامان ناوه له هه‌ربه‌شێکى ئه‌و پرۆژانه سوود له توانا و لێهاتووییى خه‌ڵکى هه‌ڵه‌بجه وه‌ربگیرێت، مه‌گه‌ر له حاڵێکدا پرۆژه‌یه‌ک پێوستى به جۆرێک له شاره‌زایى هه‌بێت که له پارێزگاکه نه‌بێت، ئه‌وکات په‌نا ببرێته به‌ر ده‌ستى کارى ده‌روه‌ى سنووره‌که.''
سه‌رۆکى ده‌سته‌ى گشتیى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى کوردستان زیاتر دوا و گوتى: "به‌رنامه‌یه‌کى تایبه‌تمان بۆ پارێزگاى هەڵەبجه ده‌بێت و له ماوه‌یه‌کى نزیکدا سه‌ردانى پارێزگاکه ده‌که‌ن و ورده‌کارى و کۆى پرۆژه‌کان بۆ هاووڵاتییانى هەڵەبجه ڕوون ده‌که‌ینه‌وه، سوپاسى زۆریشمان بۆ به‌رپرسانى یه‌که ئیدارییه‌کان که هاوکارمان بوون بۆ خستنه بوارى جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌کان".
ئەرسه‌لان ئه‌حمەد




