ئەمڕۆ لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

هەولێر-KDP.info- گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگەیاند کە ڕەوشی هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆرۆناوە ڕووی لە مەترسییە و هاووڵاتییانیش پابەندی ڕێنمایییەکان نەبوون، هاوکات چەند بڕیارێکیشی بۆ خۆپارێزی ئاشکرا کرد.
دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، جووتیار عادل لە پرێسکۆنفرانسێکدا بۆ مێدیاکان ڕایگه‌یاند: ''ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕووی له مه‌ترسییه و له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا هاووڵاتییان پابه‌ندی ڕێنمایییه خۆپارێزییه‌كان نه‌بوون، لە زیاتربوونی مەترسییەکانیش هەموو ئەگەرێکیان لەبەردەستە.''
بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا:
1. پێویسته كارمه‌ندان له شوێنه ئایینی، بازرگانی، مۆڵ، چێشتخانه و كافتریاكان، ڤاكسین وه‌ربگرن یان تێستی 72 كاتژمێریان پێ بێت و لیژنه‌كانیش به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ن، هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت شوێنه‌كه ده‌ستبه‌جێ دادخرێت.
2. پێویسته هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڤاكسین وه‌ربگرن و به ماسكه‌وه ده‌وام بكه‌ن.
3. رێگه‌نادرێت به هیچ گه‌شتیارێك بێته ناو هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر ڤاكسینی وه‌رنه‌گرتبێت، یان تێستی 48 كاتژمێری نه‌بێت.
4. هه‌ر كۆمپانیایه‌كی گه‌شتیاری تێستی ساخته‌ی پێ بێت؛ ئه‌وا كۆمپانیاكه ده‌كه‌وێته لیستی ره‌ش و رێگه‌ی پێ‌نادرێت بێته ناو هه‌رێمی كوردستان.
5. سه‌پاندنی به‌ستنی ماسك له دامه‌زراوه‌ی حكومه‌ت و شوێنه گشتی و گه‌شتیارییه‌كان بۆ ئه‌وانه‌ش ده‌بێت، كه ڤاكسینیان وه‌رگرتووه.
6. قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو كۆڕ و كۆبوونه‌وه و كۆنفرانسێك و چوونه سه‌ر قه‌بران، هه‌ر لایه‌نێك پابه‌ند نه‌بێت به‌پێی یاسا و پێبژاردن سزا ده‌درێت، به گوێره‌ی دوایین راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
7. مه‌له‌وانگه و شوێنه وه‌رزشییه‌كان كراوه ده‌بن، به مه‌رجی جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان.
8. هۆڵی سینه‌ماكان له‌گشت شوێن و مۆڵه‌كان به داخراوی ده‌مێننه‌وه.
9. داخستنی هۆڵی بۆنه‌كان و له ناو هۆتێله‌كان.
10. دانانی پرسه قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت.
11. شوێنه ئایینییه‌كان به جێبه‌جێردنی رێكاره ته‌ندروستییه‌كانه‌وه كراوه ده‌بن، هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت و داده‌خرێت.
12. ژووری ئۆپه‌راسیۆن له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌بێت ئه‌و رێكارانه وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن، ده‌سه‌ڵاتیشیان پێده‌درێت له هه‌ر شوێنێك رێكاره‌كان توندتر بكه‌ن.
13. لیژنه‌ی باڵا داوا له میدیاكان ده‌كات به‌شداربن له هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بۆیان ده‌نێردرێن.
14. ئه‌م رێكارانه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت و لیژنه‌ی باڵا له رۆژی 3/ 8/ 2021 جارێكی دیكه كۆده‌بێته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌م پرسه ده‌كات.




