٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاگری چیای زاویتە لە دھۆک کۆنترۆڵ کرا

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری دارستانی دھۆک گوتی، ئەو ئاگرەی لە چیای زاویتە کەوتبووەوە، کۆنترۆڵ کرا، بەڵام بەداخەوە ھەزار و٥٠٠ دۆنم سووتاوە و نیوەی دارکاژەکانیش سووتاون، بۆیە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێک هاتووە بۆ ئەوەی بزانین ھۆکاری کەوتنەوەی ئەو ئاگرە چی بووە.

کاوە سەبری فارس بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دوای ئەوەی چەند ڕۆژێکە ئاگرێکی گەورە لە چیای زاویتە کەوتەوە بە ھاوکاری بەرگریی شارستانی و دارستان و ژینگە توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت و ئاگرەکە ئێستا کۆتاییی پێ ھاتووە و نەماوە، بەڵام بەداخەوە بەھۆی ئەو ئاگرەوە ھەزار و٥٠٠ دۆنم سووتاوە و نیوەی دارکاژەکانیش لەو چیایە سووتاون.''

سەبری باسی لەوەش کرد: ''لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر ڕاسپاردەی پارێزگاری  دھۆک پێک ھاتووە، بۆ ئەوەی بزانین ھۆکاری دروستبوونی ئەو ئاگرە چییە و ھەر ئەمڕۆ ئەو لیژنەیە دەستبەکار بوو و یەکەم کۆبوونەوەی خۆشی ئەنجام دا و دەست بە کارەکانیان دەکەن بۆ ئەوەی ڕاستی ڕووداوەکە بزانن.''

٢٣ی ئەم مانگە ئاگرێک لە دارستانەکانی چیای زاویتە کەوتەوە و لەو کاتەوە بەردەوام ھەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدرێت و توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت و بکوژێندرێتەوە.''

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار