٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. سامان بەرزنجی بۆ KDP: کۆرۆنا لە ھەڵکشاندایە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- چەند رۆژێکە ئامارەکانی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان روویان لە ھەڵکشانە و وەزیری تەندرووستیش دەڵێ، پێش جەژن رێککاری نوێیان گرتۆتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی نوێی کۆرۆنا.

د. سامان بەرزنجی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لەگەڵ بەرزبوونەوەی رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکوومەت رێککاری نوێی گرتۆتەبەر و، پێش جەژن لە رێگەی بەیانێکدا وەزارەتی تەندرووستی ژمارەیەک بڕیار و رێنمایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەرکردوە و، لە ئێستادا خەریکی جێبەجێکردنی بڕیارەکانن".

وەزیری تەندرووستی دەشڵێت: "ھەموو ئامادەکارییەک کراوە، ھەر لە ئامادەکردنی نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا و دابین کردنی ستافی پسپۆر و پێداویستی و دەرمان، بۆ ئەوەی پێشوازی لە ھەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەین".

د. سامان بەرزنجی روونیکردەوە: "ھەوڵەکانمان بەردەوام دەبن، چونکە ماوەیەکە کۆرۆنا لە ھەڵکشاندایە و پێویستە ھاووڵاتیان پابەندی جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی بن، بەڵام ھێشتا ھیچ بڕیارێک نییە بۆ ئەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆببێتەوە، ئەو خاڵانەی لە بەیانەکەی وەزارەتدا خراونەتە ڕوو ھەوڵەکانی حکوومەته‌ بۆ رێگریکردن لە تەشەنەی کۆرۆنا".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار