مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە ھەڤاڵ یونس رۆژبەیانی دەکات

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی یونس رۆژبەیانی دەکات.
ھەڤاڵی بەڕێز کاک یونس رۆژبەیانی
خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان، خاتوو (سەلمە محەمەد سەلیم ).
بەو بۆنە خەمناكەوە بەناوی خۆمان و ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتیمانەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و خزم و ئاشنایانتان دەكەین و، ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لەخودای گەورە داواکارین دوا ناخۆشی خانەوادەکەتان بێت و سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و، گیانی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات..
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان




