٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

محه‌مه‌د بن زاید جەژنەپیرۆزە لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢١/٧/١٨، بەرێز نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەڕێز شێخ محەمەد بن زاید‌ ئال نهیان جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئیمارات پێگەیشت.

لەو پەیوەندییەدا بەڕێز شێخ محەمەد بن زاید‌ پیرۆزباییی هاتنی جەژنی قوربانی لە بەرێز نێچیرڤان بارزانی و گەلی کوردستان کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.

لای خۆیەوە به‌ڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای سوپاس و جەژنەپیرۆزە، هیوای خۆشبەختی و پێشکەوتنی بۆ جەنابیان و گەلی ئیمارات و بەردەوامیی پەیوەندیی دۆستانەی هەردوو گەلی کوردستان و ئیمارات خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار