٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ شەممە17ـی تەممووزی 2021 سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی، پێشوازی لە كاردینال لویس ساكۆ ، پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارکەدا، پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان، ستایشی ئەزموونی تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی کرد، کە نموونەیەکی گەشی لێبوردەیی و پاراستنی مافی پێکهاتەکانە لە ناوچەکەدا.
سەرۆکی حکومەت، جەختی لە گرنگیی برەودان بە كولتوری بەیەکەوەژیان و تەبایی نێوان پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق کردەوە و داوای کرد ، كریستیانەکانی دەرەوە بگەڕێنەوە شوێنەكانیان و لە کوردستان،  خزمەت بکەن و  دڵنیاییشیدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئاسانکارییەکی پێویست بۆ گەڕانەوەیان دەکات و مافەکانیان دەپارێزێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار