٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای ئۆیکۆس فاوندەیشنی ئەڵمانیا سەردانی پەیوەندیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کرد

سەرچاوە: KDP.info

لە لایەن بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی کرا لە دەیڤد میۆلەر، بەرپرسی کاروباری سیاسیی دەزگای ئۆیکۆس فاوندەیشنی ئەڵمانیای فیدراڵ کە گرنگی بە ئازادیی ئایینی و ئیتنی لە عێراقی فیدراڵ و هەریمی کوردستان دەدەن و هاوکات دەیڤد میۆلەر، کەسێکی شارەزای پرسی پێکهاتە ئیتنی و ئایینەییەکانی ناوچەکەیە و کاندیدی پارتی (سی.دی.یۆ)ی ئەڵمانیای فیدراڵە بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانی و فیدراڵییەکانی ئەو وڵاتە کە لە ٢٦ی سێپتەمبەری ئەمساڵ بەڕێوە دەچن.

دەزگای ئۆیکۆس فاوندەیشنی ئەڵمانیای فیدراڵ کە بەهۆی مەترسییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیاتر لە ساڵێک بوو چاڵاکییەکانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کز ببوون، بەڵام بەردەوام چاودێریی دۆخی هەرێم و عێراق و پڕۆژەکانی دەزگاکەیان کردووە لە بواری ئازادیی ئایینی و ئیتنیی تایبەت بە پێکهاتەکان و دۆخی مرۆییی ئاوارەکانی شەڕی داعش و سەقامگیری و ئەو خزمەتگوزارییانەی لە هەرێمی کوردستان بە هاوکاریی ڕیکخراوە مرۆیییەکانی ئەڵمانیا و جیهان پێشکەش بە پێکهاتە ئایینی و ئیتنییەکان و بەتایبەتی بە ئاوارە و پەنابەران لە کوردستان کراوە، دووبارە بۆ بەردەوامیدان بە پڕۆژەکانیان سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە. خۆشحاڵیی خۆی بەم سەردانەی خستە ڕوو و ڕایگەیاند بە گەشبینییەوە لە دۆخی سیاسی و مرۆیی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەڕوانن و بەردەوام دەبن لە هاوکارییەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان و پێکهاتەکان.

لە یەکەم سەردانیدا دوای ئاساییبوونەوەی دۆخی هەرێمی کوردستان بەهۆی هەوڵەکانی خۆپارێزیی حکوومەتی هەریمی کوردستان و دانیشتووانی هەرێم و گرنگیدانی بەردەوامی ڕێکخراوی ئۆیکۆس فاوندەیشنی ئەڵمانیای فیدراڵ، دەیڤد میۆلەر، بەرپرسی کاروباری سیاسیی دەزگای ناوبراو سەردانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک)ی کرد و چەندین بابەتی جێی بایەخی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ و عێراق و ناوچەکەیان لەگەڵ پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک)دا تاوتوێ کرد و ئامانجی سەردانەکەیان و ئەو پڕۆژانەی دەزگای ئۆیکۆس فاوندەیشن بەنیازن لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەردەوامیی پێ بدەن خستە ڕوو و سوپاسی هاوکاری و کارئاسانی و پەیوەندیی دۆستانەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) و دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەزگای ئۆیکۆس فاوندەیشنی ئەڵمانیای کرد.

هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) لە دیدارەکەدا شیکردنەوەیەکی سیاسیی خستە ڕوو بۆ دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و وڵاتانی ناوچەکە، پێشبینییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کە ئەمساڵ دەکرێت و باسی هاوپەیمانێتی و لێکنزیکبوونی لیست و پارتە سیاسییەکانی کوردستان و عێراقی کرد و سیاسەت و تێڕوانی لایەنە سیاسییەکانی بۆ پێکەوە کارکردن لە دوای هەڵبژاردکان شی کردەوە. لە لایەکی تریشەوە، باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا و باسی هەڵبژاردنە پەرلەمانی و فیدراڵییەکانی مانگی سێپتەمبەری داهاتووی لە ئەڵمانیای فیدراڵ کرا.''

باسی دۆخی مرۆییی ئاوارەکان و هۆکارەکانی نەگەڕانەوەی بەشێکی زۆری ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی پیشووی خۆیانیشی کرد بەهۆی ئەوەی هێشتاش مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و میلیشیا و چەکادارەکانی تر لەسەر خەڵکی سیڤیل و بەتایبەتیش لەسەر کوردانی ئێزدی و پێکهاتەی کریستیان هەر ماوە کە هێشتا ڕێککەوتنی شنگال لە نێوان عێراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان جێبەجێ نەکراوە و دۆخی دەشتی نەیناواش ئاسایی نەبووەتەوە و خەڵکی ڕەسەنی ئەم ناوچانەش بڕیاری گەڕانەوەیان نەداوە بەهۆی نەبوونی ئاسایش و خزمەتگوزاری و نەبوونی ئاوەدانی و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان. بۆیە زۆر گرنگە کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ و ڕێکخراوە خێرخوازییە نێودەوڵەتییەکان زیاتر هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئاوارەکان بکەن لە ڕیگەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی تواناسازی و ڕەخساندنی هەلی کار و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندرووستی بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان لە ڕیگەی هاوکاریکردنی خەڵکی ڕەسەنی ئەم ناوچانە لە کوردستان تاوەکوو ئاوارەکان بیر لە جێهێشتنی وڵاتەکەیان بەرەو ئەورووپا نەکەنەوە.

دەیڤد میۆلەر، بەرپرسی کاروباری سیاسی دەزگای ئەڵمانیی ئۆیکۆس فاوندەیشنیش ڕایگەیاند کە سیاسەتی کۆماری ئەڵمانیا و دەزگاکەیان ئەوەیە کە بە هەموو توانەیەکیانەوە هاوکاریی خەڵکی ئاوارەی ناو کەمپەکان و پێکهاتە ئایینی و ئیتنییەکانی کوردستان و عێراق بکەن کە مەترسییان لەسەرە کە ڕوو لە دەرەوەی وڵات نەکەن و لە شوێنی خۆیان هاوکاری و پشتگیری بکرێن بۆ دابینکردنی ژیان و گوزەرانێکی شایستە بۆیان.                                                        

 

هەواڵی پەیوەندیدار