٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەسکەندەر محەمەد: پێدانی دەسەڵاتی وەبەرھێنان بە پارێزگاکان کاریگەریی زۆری دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی گوتی، بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی دەسەڵاتی وەبەرھێنان بدرێتە پارێزگاکان، کاریگەریی زۆری دەبێت لەسەر کەرتی وەبەرھێنان، چونکە پارێزگاکان باشتر دەزانن لە چ سێکتەرێک زیاتر پێویستیان بە پڕۆژە ھەیە.

ئەسکەندەر محەمەد بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بڕیاری ئەنجومەنی باڵای ئابووری دراوە بۆ ئەوەی دەسەڵاتی وەبەرھێنان دراوەتە پارێزگاکان، ئەمەش کاریگەریی لەسەر وەبەرھێنان دەبێت، چونکە پارێزگاکان خۆیان دەزانن چییان لە بواری وەبەرھێنان و پڕۆژەکان پێویستە.''

ئەسکەندەر محەمەد گوتیشی: "ئەمە پاڵپشتییەکی باشە بۆ وەبەرھێنان، چونکە خەڵکی شارەکەن و دەزانن لە چ سێکتەرێک پێویستیان بە چ پڕۆژەیەک ھەیە و کامە سێکتەر پێویستە کار لەسەر ئەوە دەکەن."

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی ڕوونیشی کردەوە: "ئەو بڕیارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کارەکانی کەرتی وەبەرھێنان خێراتر دەکات و ئاسانکاریی زۆر بۆ وەبەرھێنەرانیش دەکات و گەشەی بازرگانی و وەبەرھێنانیش زیاتر دەکات."

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار