کۆمه‌ڵێک پرۆژه له سلێمانى جێبه‌جێ ده‌کرێت

له‌سه‌ر بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ى ڕاگیراو له پارێزگاى سلێمانى کارکردن تێیاندا ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه. به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى شاره‌وانیی سلێمانییش ده‌ڵێت، له کابینه‌ى نۆیه‌مدا به‌تایبه‌ت له دوو ساڵى ڕابردوودا حکوومه‌ت توانیویه‌تى چه‌ندین پرۆژەی گرنگ له شاره‌که بخاته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه.
زه‌رده‌شت ڕه‌فیق، به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى شاره‌وانیى سلێمانى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "خۆشبه‌ختانه دواى ته‌رخانکردنى بڕى پاره‌ى پێویست له‌لایه‌ن حکوومه‌تى هه‌رێمه‌وه ئێستا کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ى ڕاگیراو که هه‌موویان بۆ هاووڵاتییانى شارى سلێمانى گرنگ و پێویستن دووباره کارکردن تێیاندا ده‌ستى پێ کردووەته‌وه، به‌تایبه‌ت پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌کان".
ڕه‌فیق گوتیشى: "ئه‌و پرۆژانه‌ى که تایبه‌تن به ناوشارى سلێمانى ئێستا بڕیارى کارکردن تێیاندا دراوه، به شێویه‌گى گشتى نزیک به پێنج پرۆژه‌یه که بریتین له: کارکردن له پرۆژه خزمه‌تگوزارییه جیاکراوه‌کانى که‌رتى (58، 59، 60)ى قڕگه که بریتییه له دانان و درووستکردنى ئاوه‌ڕۆى سندووقى بۆیان، پرۆژه‌ى درووستکردن و دانانى ئاوه‌ڕۆ و کونکرێتکردنى شه‌قامه‌کانى به‌کره‌جۆى شارى سلێمانى، له‌گه‌ڵ ته‌واوکردنى قیڕتاوکردنى شه‌قامى سه‌ره‌کیى نێوان (37 و 199)ى که‌له‌کن، ته‌واوى پرۆژه‌کان ئێستا نه‌ختینه‌یان بۆ دابین کراوه و له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا کارکردن تێیاندا ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئێستا شاره‌وانیى سلێمانى هه‌ڵمه‌تى قیڕتاوکردنى شه‌قامه‌کانى سلێمانیى ده‌ست پێ کردووه. به‌ده‌ر له‌وه، ئه‌و گه‌ڕه‌کانه‌ى له تازه درووست کراون و پرۆژه‌یان پێ نه‌گه‌یشتووه، به‌پێى بوودجه‌ى به‌رده‌ست کاریان بۆ ده‌کرێت و پرۆژه‌یان پێ ده‌گه‌یه‌نرێت".
به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى شاره‌وانیی سلێمانی ڕوونیشى کرده‌وه: "به‌ده‌ر له‌وه، ئێستا کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ى دیکه به‌پێى نه‌خشه‌ى به‌رده‌ست له شاره‌وانیى سلێمانى له قۆناغى دیزاین و ته‌نده‌ریندان و له دواى دابینکردنى بوودجه‌ى پێویست ده‌خرێنه بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: "به دڵنیایییەوە کابینه‌ى نۆیه‌م له دواى ساڵى ڕابردوودا کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ى گرنگ و نه‌وعى له پارێزگاى سلێمانى جێبه‌جێ کردووه، که ئێستا له قۆناغى جێبه‌جێکردندان و هیواخوازین له‌گه‌ل باشبوونى بارى داراییى حکوومه‌ت ئاوڕى زیاتر و باشتر له پارێزگا سلێمانى بدرێته‌وه و هه‌موو ئه‌و پرۆژانه که له به‌رژه‌وه‌ندیى هاووڵاتییاندان به ئه‌نجامى بگه‌یه‌نین".
ئەرسەلان ئەحمەد




