هه‌ڵه‌بجه.. بوودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانی بۆ دابین كرا

نزیكه‌ی شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت و حكوومه‌تی عێراق پاره‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانی بۆ ته‌رخان ده‌كات. قایمقامی پارێزگاكه ده‌ڵێت، وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ بوودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانمان بۆ ته‌رخان كراوه.
نوخشه ناسیح، قایمقای ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بوودجه‌ی تایبه‌ت بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌شی گرتووه‌ته‌وه و، بڕی 5 ملیار و 160 ملیۆن دیناره به‌پێی ژماره‌ی دانیشتووانی پارێزگاكه بوودجه‌ی بۆ ته‌رخان كراوه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "پڕۆژه‌كانی پێشنیاری بوودجه‌مان گه‌یاندووەته وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌ت ئاڕاسته‌ی لایه‌نی پێوه‌ندیداری ده‌كات له به‌غدا و، حكوومه‌تی عێراق وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ له پاره‌ی گه‌شه‌پێدانی پارێزگاكان بۆ ساڵی 2021 بوودجه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان كردووه."
گوتیشی: "بوودجه‌كه به‌پێی ژماره‌ی دانیشتووانی پارێزگا و شاره‌دێكانی ته‌رخان كراوه، پڕۆژەی ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و شاره‌دێكانی خورماڵ و بیاره و سیروان و به‌مۆی پێ جێبه‌جێ ده‌كرێت، هه‌ركاتێك پاره‌كه گەیشت ئه‌وه پڕۆژه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن کە خۆی ده‌بینێته‌وه له پڕۆژه‌ی ئاو و ڕێگاوبان و شاره‌وانی و پڕۆژه پێویسته‌كان".
زیاتر زانیاریی دا و گوتی: "ئه‌و 30 ملیار دیناره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پڕۆژه‌كانی هه‌ڵه‌بجەی ته‌رخان كردووە بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا كاركردن تێیاندا ده‌ست پێ بكات".
ڕووبه‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 1599 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه و پێك هاتووه له قه‌زای هه‌ڵه‌بجەی ناوه‌ندی پارێزگاكه و ناحیه‌كانی "سیروان، خورماڵ، بیاره و به‌مۆ" و 86 كیلۆمه‌تر له ناوەندی پارێزگای سلێمانییه‌وه دووره، ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 120 هه‌زار كه‌سه.
ڕۆژی (13-3-2014) له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌تی ئه‌وكاتی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانییەوە واژۆ له‌سه‌ر به‌پارێزگابوونی شاره‌كه كرا و، له (2-5-2015) له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، له هۆڵی مۆنه‌مێنتی شاره‌كه، پڕۆژەیاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه په‌سه‌ند كرا و كرایه چواره‌م پارێزگای هه‌رێمی كوردستان، پاشان سه‌رۆكی ئه‌وكاتی هەرێمی كوردستان، سه‌رۆك مەسعوود بارزانی مه‌ڕسوومی سه‌رۆكایه‌تیی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئیمزا كرد.
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




