٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ عه‌بادى كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/7/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى نه‌سر كرد.

له‌ دیدارێكدا دۆخى سیاسى و ئه‌منى و ئابووریى عیراق تاوتوێ كرا و جه‌ختیان له‌ گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هاریكاریى هه‌موو لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات به‌گشتى كرده‌وه‌.

پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عیراق، مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار