٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مووسا ئەحمەد: لە جەژندا سەدان سەر ئاژەڵ دەکەینە قوربانى

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە شارى هەولێر سەرۆکی دەزگاى خێرخوازیى بارزانى ڕایگەیاند کە لەم جەژنى قوربانەدا سەدان سەر ئاژەڵ دەکەنە قوربانى و بەسەر بنەماڵە و دانیشتوانى کەمپەکانى ئاوارە و پەبانەبەراندا دابەشی دەکەن.

مووسا ئەحمەد، سەرۆکى دەزگاى خێرخوازیى بارزانى لە پرێس کۆنفراسنێکدا باسی لەوە کرد: "لە ساڵى ٢٠٠٩وە وڵاتى ئیمارات لەڕێگەى مانگى سوورى ئیماراتییەوە جۆرەها هاوکاریى بۆ هەرێمى کوردستان و ئاوارە و پەبانەبەرە نیشتەجێیەکانى کوردستان و خەڵکى کوردستانیش پێشکەش کردووە، ئەو هەنگاوانەش کاریگەرییان هەبووە لەسەر پڕۆژە خێرخوازییەکان".

گوتیشی: "دەوڵەتى ئیمارات تا ئێستا نزیکەى ٥٢ ملیۆن دۆلارى وەک هاوکارى پێشکەش بە منداڵانى بێباوک کردووە، هەروەها کەمپی پەنابەرانى دروست کردووە و بەردەوامیش دەبن لە پشتگیریکردنى دەزگاى خێرخوازیى بارزانى".

مووسا ئەحمەد باسی لەوەش کرد: "لە جەژنى قورباندا بۆ نزیکەى شەش هەزار خێزان لە کوردستان سوودمەند دەبن پڕۆژەی دابەشکردنى گۆشتى قوربانییە بە بڕی ١٣٠ هەزار دۆلار و لەو کارەشدا بە هاوکارییەکانى پارێزگاى هەولێر و کەرتى تەندروستى بەیەکەوە پرۆژەکە جێبەجێ دەکەن".

د. ئەحمەد ئیبراهیم ئەلزاهری کونسوڵى گشتیى ئیمارات لە هەرێمى کوردستانیش ئامادەیی وڵاتەکەى بۆ هاوکاریکردنى هەرێمى کوردستان نیشان دا و باسی لەوەش کرد کە ئەوان هاوکارییەکانیان بەردەوام دەبن و لەو چوارچێوەیەشدا تیشکیان خستووەتە سەر هاوکارییکردنى ئاوارە و پەنابەرانى ناو کەمپەکان، و پرۆسەکەشی بە هاوکاری مرۆیی ناوزەد کرد".

هەروەها گوتیشى: "ئێمە بەردەوام دەبین لە هاوکارییەکان و لەڕێگەى دەزگاى خێرخوازى بارزانیشەوە لەو پرۆسە و هاوکارییە مرۆییە بەردەوام دەبن".

هەواڵی پەیوەندیدار