ژوورێكى هه‌ماهه‌نگى بۆ گرفتى سووته‌مه‌نى درووست ده‌كرێت

هه‌ولێر-KDP.info- جێگرى سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان و وزه و پیشه‌سازى لە پەرلەمانی کوردستان ده‌ڵێ، بڕیاره دواى جه‌ژنى قوربان ژوورێكى هه‌ماهه‌نگى بۆ ئیداره‌كردنى قه‌یرانى سووته‌مه‌نى له هه‌رێمى كوردستان درووست بكرێت، ئەویش لە پێناو ئەوەی گرفتى سووته‌مه‌نى درووست نه‌بێته‌وه.
گولیزار ڕه‌شید سندى، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بڕیارە دواى جه‌ژنى قوربان بۆ ئیدارەکردنی قەیرانی سووتەمەنی بەتایبەت بەنزین، ژوورێکی ھەماھەنگی وەک ژووری شانەی قەیرانەکان، یا ژووری عەمەلیات له هه‌رێمى كوردستان درووست بکرێت، تا ئیدارەی پرسى سووته‌مه‌نى بدرێت".
جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان گوتیشى:" ژوورەکە لە نوێنەری پەرلەمانى كوردستان و، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی سامانه‌سرووشتیه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و، پارێزگاکان پێكدێت".
گولیزار ڕه‌شید له‌باره‌ى ئامانج له درووستكردنى ئه‌م ژووره‌ش گوتى:"درووستكردنى ئه‌م ژووره گرینگە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە گرفت لەو بارەوە درووست نەبێتەوە، چونكه ئامانج لەم ژوورە یەکخستنەوەی نرخ و چاودێری و ھێنانی بەنزین دەبێت بۆ ناوه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان".
نەشوان بەرزنجی




