بوودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگای سلێمانی په‌سه‌ند كرا

سلێمانی - KDP.info - له بوودجه‌ی گشتیی عێراق 65 ملیار و 682 ملیۆن دینار بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگای سلێمانی ته‌رخان كراوه. ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بوودجه‌كه په‌سند كرا و به‌شەبوودجه‌ی تایبه‌تیش بۆ ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین ته‌رخان كرا. سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی‌یش ده‌ڵێت، پاره‌كه نه‌گەیشتووه، به‌ڵام ده‌بێت تاكوو مانگی 12ی ئه‌مساڵ پڕۆژه‌كان جێبه‌جێ كرابن.
زیاد كاكه ڕه‌زا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بوودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگای سلێمانی كه له بوودجه‌ی گشتیی ساڵی 2021ی عێراق ته‌رخان كراوه، په‌سند كرا.''
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "و بوودجه‌كه 65 ملیار و 682 ملیۆن دیناره له‌و بڕه 61 ملیار و 972 ملیۆن دینار بوودجه‌ی پڕۆژه‌كانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕینه و، 12 ملیار و 546 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ته‌رخان ده‌كرێت.''
گوتیشی: ''به‌پێی ڕێژه‌ی دانیشتووانی پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كان پاره بۆ پڕۆژه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت، به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بوودجه‌كه په‌سند كراوه، به‌هیواین تاكوو مانگی 12 ته‌واوی پڕۆژه‌كان ڕۆیشتبنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا پاره‌كه بۆ كام سیكته‌ری پڕۆژه زیاتر به‌كار ده‌هێندرێت، گوتی: "به‌پێی داواكاریی ناوچه‌كانە، به‌ڵام به‌گشتی هه‌موو ئەو پڕۆژانەی پێ جێبه‌جێ ده‌كرێت کە خزمه‌تی گشتی دەکەن".
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




