٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

باڵیۆزی بەلجیکا سڵاو و ڕێزی سەرۆک وەزیرانی بە مه‌سروور بارزانی گەیاند

سەرچاوە: KDP.info

هەولێرـKDP.infoـ ئەمڕۆ سێشەممە 13ی تەمموزی 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فیلیپ ڤاندەن بولکه باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد.

لە دیدارەکەدا دوا گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بەلجیکا و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا.

باڵیۆزی بەلجیکا سڵاو و ڕێزی سەرۆک وەزیرانی بەلجیکای بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و ئاماژەی بە سەردانی سەرکەوتووی سەرۆکی حکوومەت کرد بۆ بەلجیکا و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکاندا لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی هاوکارییەکانی بەلجیکای کرد کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بەردەوامە لە پشتگیریکردنی پێشمەرگە، جەختیشی لە گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان بەلجیکا و هەرێمی کوردستان کردەوە بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار