مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە خانەوادەی محەمەد کەریم سۆفی و حەمید باڤی دەکات

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە دوو پرسەنامەی جیادا، سەرەخۆشی لە خانەوادەی محەمەد کەریم سۆفی و حەمید باڤی دەکات.
بەڕێزان خانەوادەی شەھید (محەمەد کەریم سۆفی)
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (خەدیجە محەمەد خدر) ھاوژینی شەھید (محەمەد کەریم سۆفی) ناسراو بە (عەریف کەریم)مان پێگەیشت.
بهم بۆنه خهمناكهوه پرسه و سهرهخۆشی ئاراستەی خانەوادە قوربانیدەر و تێکۆشەرەکەتان و كهسوكار و دۆست و خزمانتان دهكهین و، شەریکی خهمتانین.
له خودای گهوره داواكارین سەبوری و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات.
انا لله وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
_______________
ھەڤاڵی بەڕێز دکتۆر حەمید باڤی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی ناوادەی خاتوو (ڤەھین)ی کچی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
بهم بۆنه خهمناكهوه پرسه و سهرهخۆشی خۆمان ئاڕاستهی بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و كهسوكار و دۆست و ئاشنایانتان دهكهین و، ھاوبەشی خهم و پەژارەتانین.
له خودای گهوره داواكارین سەبوری و ئارامی بە بەڕێزتان و سەرجەم خانەوادە و کەسوکارتان ببەخشێت و گیانی کچی کۆچکردویشتان بە بەھەشتی بەرین شادبکات.
انا لله وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان




