"زیاتر له یه‌ک ملیار و 600 ملیۆن دینار بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ک له سلێمانى ته‌رخان کرا"

سلێمانی-KDP.info- د. ئاسۆ حه‌وێزى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستیى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆکوه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، بڕى یەک ملیار و 617 ملیۆن و 640 هه‌زار دینار به مه‌به‌ستى جێبه‌جێکردنى چه‌ند پرۆژه‌یه‌ک له که‌رتى ته‌ندرووستىی پارێزگاى سلێمانى ته‌رخان کرا و، پرۆژه‌کان بریتین له: درووستکردنى نه‌خۆشخانه‌یه‌کى 200 قه‌ره‌وێڵه‌یى تایبه‌ت به منداڵان و منداڵبوون له‌گه‌ڵ درووستکردنى پرۆژه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى 200 قه‌ره‌وێڵه‌ییى ڕۆماتیزم و چاره‌سه‌رى سرووشتی، جێبه‌جێکردنى هه‌ردوو پرۆژه‌که گرنگ و پێوستن و ئێستا هاووڵاتییان پێویستییه‌کى زۆریان به‌و ناوه‌نده ته‌ندرووستییانه هه‌یه".
حه‌وێزى گوتیشى: "به‌ده‌ر له‌م پرۆژانه ئێستا وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى به هامەهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سه‌رقاڵی ئاماده‌کارین بۆ ڕاگه‌یاندنى ژماره‌یه‌ک پرۆژه‌ى دیکه له که‌رتى ته‌ندرووستىی سه‌رجه‌م پارێزگاکان، له‌گه‌ڵ چوونه پێشى کاره‌کان قۆناغ به قۆناغ پرۆژه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نین".
وته‌بێژى ته‌ندرووستیى هه‌رێم ڕوونیشى کرده‌وه: "سه‌ره‌ڕاى قه‌یرانى دارایی و بڵاوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا حکوومه‌ت نه‌وه‌ستاوه له خزمه‌تکردنى که‌رتى ته‌ندرووستى و هه‌وڵی داوه باشترین خزمه‌ت پێشکه‌ش به هاووڵاتییه‌کانى بکات، هه‌وڵەکان له‌سه‌ر ئاسته جیا جیاکان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى که‌رته‌که به‌رده‌وامه و هه‌ر له چاکسازیکردن له که‌رتى ده‌رمان و ڕێکخستنه‌وه کارى نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌کان و ئه‌وه‌ى به شێویه‌کى گشتى په‌یوه‌ندیى به کۆى سیستمه‌که‌وه هه‌یه، بۆیه ئه‌وه‌ى تا ئێستا کراوه به شاهیدى هه‌موو لایه‌ک جێگه‌ى ده‌ستخۆشییه.''
ئەرسەلان ئەحمەد




